riklam

بافڵ تاڵەبانی: باوەڕمان بەیەکڕیزی هەموو هێز و لایەنەکان هەیە

کوردستان 02:41 PM - 2022-05-26

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە ھەولێر پێشوازیکرد لە مارک برایسۆن ریچاردسۆن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عیراق.

لە دیدارێکدا کە دەیڤد هەنت، کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەبوو، گفتوگۆ لەبارەی پێشهاتە سیاسی، ئابووری و ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقەوە کرا و بیروڕایان لەبارەوە ئاڵوگۆڕکرا.

لە درێژەی کۆبوونەوەکدا بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، ئێمە هەمیشە بڕوامان بە یەکڕیزی و تەبایی نێوان هەموو هێز و لایەنە سیاسییەکان بووە، چونکە ئەوە بە فاکتەری ئارامیی و سەقامگیریی هەرێم دادەنێین و دەبێت گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن بکەینە بنەمای کارکردنمان تاوەکو هەموومان پێکەوە خزمەتی خەڵکەکەمان بکەین.

سەبارەت بەو دۆخە سیاسییە چەقبەستووەی عێراقی تێکەوتووە، بافڵ جەلال تاڵەبانی هەڵوێستی یەکێتی راگەیاند و وتی، هەموولایەک دەزانن ئێمە لەگەڵ چارەسەرکردنی کێشەکانین لەسەر بنەمای دەستوور و دروستکردنی حکومەتێکی خزمەتگوزار کە گوزارشت لە خواستی هەموولایەک بکات.

هەر لە کۆبوونەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی پیرۆزبایی ساڵیادی لەدایکبوونی شاژنە ئێلیزابێس، شاژنی بەریتانیای کرد و هیوای تەمەندرێژیی بۆ خواست تاوەکو لە خزمەتکردنی وڵاتەکەی بەردەوامبێت.

 

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket