وەزیری پێشمەرگە: بەبێ هێزێكی مۆدێرین ناتوانرێت باس لەقەوارەیەكی یەكگرتوی هەرێم بكرێت
کوردستان 11:26 AM - 2022-05-26
وەزیری پێشمەرگەی هەرێم رایدەگەیەنێت: دەبێت هەنگاوەكانی پێكهێنانی و دروستكردنی هێزێكی یەكگرتوو خێراتر بكرێت و بەبێ هێزێكی مۆدێرینی یەكگرتووی پێشمەرگەش ناتوانرێت باس لەقەوارەیەكی یەكگرتوی هەرێم بكرێت. دەشڵێت:توانیومانە بەهەدەردانی دارایی لەیەكە داراییەكانی پێشمەرگە رێكبخەینەوەو ملیارەها دینارمان بۆ خەزێنەی حكومەت گەڕاندوەتەوە.
شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی هەرێم لەمەراسیمی دەرچوانی خولی 27ی كۆلێژی سەربازی زاخۆ رایگەیاند: سەرەڕای كاركردنمان لەبواری رێكخستن بۆ یەكخستنەوەی هێزەكان و بەردەوامیدان بەچاكسازی قۆناغی باشمان بڕیوەو پەیوەندی باشمان لەگەڵ وەزارەتی بەرگری عیراق هەیەو توانیومانە بەشێكی زۆر لەگرژییەكان چارەسەر بكەین و متمانە لەنێوان پێشمەرگەو سوپا هەیە.
وتیشی: لەگەڵ وەزارەتی بەرگری عیراق رێككەوتوین بۆ دابینكردنی پشكی كوردو پێشمەرگە لەكۆلێژو دامەرزاوە سەربازییەكان و لەمەودوا گرنگی زیاتر بەوانە دەدرێت كە لەبواری سەربازی و ئكادیمی شارەزان و بۆ یەكەمجاریش توانراوە پشكی پێشمەرگە لەزانكۆی نیشتمانی عیراق دیاری بكرێت.
وەزیری پێشمەرگە راشیگەیاند: توانیومانە بەهەدەردانی دارایی لەیەكە داراییەكانی پێشمەرگە رێكبخەینەوەو ملیارەها دینارمان بۆ خەزێنەی حكومەت گەڕاندوەتەوەو سەنگەرەكانی پێشمەرگەمان نوێكردوەتەوەو تۆكمەكراون.
شۆڕش ئیسماعیل ئەوەشی وت: بۆ ئەوەی هیچ جۆرە ململانێیەكی سیاسی و حزبی كار لە ئێستای كارەكانی وەزارەتی پێشمەرگە نەكات لیژنەیەكمان راسپاردوە كار لەسەر دیسپلینی سەربازی بكات و ژمارەیەكی زۆر ئەفسەریش خانەنشین كراون.
دەشڵێت: داوامان لەئەنجومەنی وەزیران كردوە دەرگای دامەرزان بكاتەوەو لەڕێی بەڕێوەبەرایەتی تەجنیدی سەربازییەوە خوێنی تازە بەشادەمارەكانی پێشمەرگەدا بكاتەوە، وەك وەزارەتیش گۆِانكاری لە نزیكەی 100 پۆستی باڵاو كاریگەری وەزارەتی پێشمەرگە كراوەو پلەی هێزەكانی پێشمەرگە لەكاتی خۆیدا دەگەڕێتەوە، هەروەها بەلیستی كەمئەندامانی سەنگەرو شەهیدان و خانەنشیاندان چوینەتەوەو راستی و دروستی شایستەو ناشایستە لێك جیاكراونەتەوە.
وەزیری پێشمەرگە ئەوەشی وت: دەبێت هەنگاوەكانی پێكهێنانی و دروستكردنی هێزێكی یەكگرتوو خێراتر بكرێت، چونكە بەبێ هێزێكی مۆدێرینی یەكگرتوو پێشمەرگە باس لەقەوارەیەكی یەكگرتوی هەرێم بكرێت نە بۆ ئێستاو نە بۆ داهاتووش.
PUKmedia تایبەت
هەواڵی زیاتر
-
ئەمڕۆ پرۆسەی پڕکردنەوەی فۆڕمی دامەزراندن دەستپێدەکات
03:05 PM - 2022-07-04 -
پلەی گەرما دەگاتە ئاستی نیوەی كوڵان
01:50 PM - 2022-07-04 -
گەرما گۆڕانكاری بەسەر دەوامی فەرمانگەكانی كەركوكدا دەهێنێت
01:20 PM - 2022-07-04 -
سلێمانی.. لەڕووداوێكی هاتۆچۆدا كەسێك گیانی لەدەستدا
01:16 PM - 2022-07-04
ئەمانەش ببینە
دەوڵەتی یاسا كاندیدی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران دیاری كرد
12:41 PM - 2022-07-04
هەدەپە هاوسەرۆكی نوێ هەڵدەبژێرێت
07:57 PM - 2022-07-03
سەربڕینی ئاژەڵی قوربانی لەكۆڵانەكان و سەرشەقامەكان قەدەغە دەكرێت
06:12 PM - 2022-07-03
زۆرترین خوێنراو
-
فراكسیۆنی یەكێتی: دانوستانەكان سەبارەت بەپۆستی سەرۆك كۆمار بەردەوامن
کوردستان 06:54 PM - 2022-07-03 -
توێژەرێك: پێویستە بۆ رێگری لە بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا هۆشیاری هاووڵاتییان بەرزبكرێتەوە
کوردستان 06:15 PM - 2022-07-03 -
سەربڕینی ئاژەڵی قوربانی لەكۆڵانەكان و سەرشەقامەكان قەدەغە دەكرێت
کوردستان 06:12 PM - 2022-07-03 -
لەجەژندا قوربانی سنووردار دەکرێت
کوردستان 04:38 PM - 2022-07-03 -
کەرکوک.. فەرمانگەی تەندروستی هۆشداری ئەدا
کوردستان 04:20 PM - 2022-07-03 -
تونێلی پێشڕەو دادەخرێت
کوردستان 02:40 PM - 2022-07-03 -
قوباد تاڵەبانی: بەرەو ئامانجەکانمان هەنگاو دەنێین
کوردستان 02:13 PM - 2022-07-03 -
كەركوك..160 بەكارهێنەری ماددەی هۆشبەر دەستگیردەكرێن
کوردستان 01:40 PM - 2022-07-03