}

له‌نه‌خۆشخانه‌یه‌ك 11 منداڵ سوتان

جیهان 09:38 AM - 2022-05-26

ئاگر له‌نه‌خۆشخانه‌یه‌كی منداڵبوون له‌شاری تیفاوانی له‌ رۆژئاوای سه‌نيگال، ده‌بێته‌ هۆكاری سوتانی 11 كۆرپه‌ی تازه‌ له‌دایكبوو.

ماكی سال سه‌رۆكی شاری تیفاوانی له‌ ماڵپه‌ری ره‌سمی خۆی له‌ تویته‌ر رایگه‌یاندوه‌: به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه‌ ئێستا هه‌واڵی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ به‌شی تازه‌ له‌دایك بووانی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی تیفاوایم پێگه‌یشت كه‌ به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ 11 كۆرپه‌ی تازه‌ له‌دایك بوو سووتاون.

دیمبا دیوب سه‌رۆكی شاره‌وانی شاره‌كه‌ش له‌و باره‌یه‌وه‌ وتی: توانرا سێ منداڵی تازه‌ له‌دایكبوو رزگاربكرێت، وتیشی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ شۆرتی كاره‌با و بڵاوبوونه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی خێرا.

ئه‌مه‌ش له‌كاتكێدایه‌، ئه‌م رووداوه‌ پاش چه‌ند روداوێكی تر روویانداوه‌ له‌ شاری سه‌نيگال كه‌ ژنێك به‌هۆی منداڵبوونه‌وه‌و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری پێویست له‌نه‌خۆشخانه‌ حكومیه‌كانی شاره‌كه‌ گیانی له‌ده‌ستدابوو.

 PUKmedia  ئاژانسه‌كان


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket