riklam

وه‌زیری سامانه‌ سروشتییه‌كان ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه‌

کوردستان 08:58 AM - 2022-05-26

وه‌زیری سامانه‌ سروشتییه‌كانی ھه‌رێم ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه‌، ده‌سته‌له‌كاركێشانه‌وه‌كه‌شی له‌لایه‌ن سه‌رۆكی حكومه‌ته‌وه‌ په‌سه‌ند كراوه‌.

به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی نوسینگه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی ھه‌رێم له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا باری ته‌ندروستیی كه‌مال ئه‌تروشی وه‌زیری سامانه‌ سروشتیه‌كان جێگیر نه‌بووه‌، به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر، سه‌ردانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌كات،  له‌ ئێستاشدا ده‌ستله‌كار كێشانه‌وه‌ی ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت كردوه‌.

له‌ به‌شێكی تری راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ھاتووه‌، بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌نه‌بوونی كه‌مال ئه‌تروشی كاریگه‌ریی نه‌رێنی له‌سه‌ر كاروباری وه‌زاره‌ت نه‌بێت، سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی په‌سند كردوه‌، بڕیاره‌ وه‌ك ڕاوێژكاری سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ كاروباری وزه‌ به‌رده‌وام بێت، ھه‌روه‌ھا لە شوێنی کەمال ئەترووشی-یش "کەمال محەممەد ساڵح، وەزیری کارەبا راسپێردرا، بە وەکالەت کاروباری وەزارەتی سامانە سرووشتیەکان بەڕێوەببات.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket