riklam

ئاستەنگەکانی پەسەندکردنی پێشنیازەیاسای ئاسایشی خۆراک باسی لێوەدەکرێت

کوردستان 07:09 PM - 2022-05-25

بەدوور دەزاندرێت جارێکی تر لەلایەن دادگای فیدراڵەوە ( پێشنیازەیاسای ئاسایشی خۆراک و پەرەپێدان) رەتبکرێتەوە، کە ئێستا لە ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی یەکەمی بۆکراوە، ئاماژەبەوشدەکرێت بۆ تێپەڕاندنی پێشنیازەیاسایەکی لەوجۆرەو لەم بارودۆخەی عیراق، پێویستی بەرێکەوتنی لایەنەسیاسیەکان هەیە.

شیروان میرزا ئابوریناس و ئەندامی لیژنەی دارایی خولی پێشوی ئەنجومەنی نوێنەران بە PUKmedia ی راگەیاند: پەسەندکردنی پێشنیازەیاسای ئاسایشی خۆراک و پەرەپێدان کە لایەن پەرلەمانەوە ئامادەکراوە، پێویستی بە رێکەوتنی لایەنەکان هەیە، بەوپێیەی بابەتە رەهەندێکی سیاسی هەیە.

 

وتیشی: ئامادەکردنی پڕۆژەیەکی لەو جۆرە دوای ئەوە هات کە حکومەتی عیراق دڵنیابوو  لەوەی ئەمساڵ ناتوانێ یاسای بودجەی هەبێت، ئەمەش لەکاتێکدا بۆ دابینکردنی خۆراک و ئەنجامدانی هەندێک پرۆژە پێویستە حکومەت لە رێگای یاسایەکەوە دەستکراوە بکرێت.

ئەو ئابورییناسە ئاماژەی بەوەشکرد: سەرەتا پڕۆژەکە لەلایەن دادگای فیدراڵەوە رەتکرایەوە، بەو پێیەی حکومەتی ئێستای کازمی ئامادەیکردووە، لەکاتێکدا ئەو حکومەتە کاربەرێکەرەو بۆی نیە پڕۆژەیاسا ئامادەبکات.

شیروان میرزا  تەئکیدیکردەوە: لەبەر ئەوەی ئەمجارە پڕۆژەکە لایەن پەرلەمانەوە ئامادەکراوەتەوە، دادگای فیدرڵ رەتی ناکاتەوە، چونکە پەرلەمان ئەو دەسەڵاتەی هەیە، ئەوەی دەمێنێتەوە چۆن خوێندنەوەی دووەمی بۆ دەکرێت و لەم بارودۆخەی عیراق دەبێتە یاساو تێدەپەڕێت.

PUKmedia تەها عەبدوڵڵا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket