قوباد تاڵەبانی: بەسە ئیتر هیچ شەرەفێک لە ژن کوشتندا نییە
کوردستان 06:20 PM - 2022-05-25
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٢، سەردانی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی كرد و بەئامادەبوونی دكتۆر پشتیوان سادق، لەگەڵ تیمی وەزارەت و یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان كۆبۆوە.
لە كۆبوونەوەكەدا، كە خاتوو فێنك شەفیق بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی بەرەنگار بوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان ئامادەی بوو، گفتوگۆ كرا لەبارەی ھەڵكشانی ئامارەكانی توندوتیژی دژی ژنان و شێوازەكانی رووبەرووبونەوەی، لەمبارەیەوە قوباد تاڵەبانی رایگەیاند: بەداخەوە بەپێی ئامارەكان ئەو دیاردەیە لەهەرێمی كوردستان لەهەڵكشاندایە، بۆیە پێویستمان بەهاوكاری هەمووولایەكە ئێوەش كەتوێژێكی زۆر كاریگەر و گرنگی كۆمەڵگەن داواتان لێدەكەم كە هاوكارمان بن لەرووبەرووبونەوەی ئەو دیاردەیەدا.
جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران وتیشی: داوادەكەم مامۆستایانی ئاینی رۆڵی گرنگی خۆیان ببینن لەكەمكردنەوەی توندوتیژی دژی ژنان لەناو كۆمەڵدا وەك چۆن پێشتر ڕۆڵی كاریگەریان ھەبووە لەوبارەیەوە. جەختی لەسەر ئەوەشكردەوە كە هەقە بەهەموومانەوە بڵێین؛ بەسە ئیتر، هیچ شەرەفێك لەژن كوشتندا نیە.
هەر لەوبارەیەوە، دكتۆر عەبدوڵڵا مەلا وەیسی سەرۆكی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان پشتیوانی پەیامەكانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی كرد و ئاماژەی بەوەشدا كە لەئاینی ئیسلامدا بەهیچ شێوەیەك ئەوە بونی نیە كە بە(غسل العار) ناسراوە ئەمەش لەزۆربەی وتارەكانی مزگەوتەكاندا ئاماژەی پێدراوە، بۆ رێگری لەپەرەسەندنیشی پێویستە هەڵمەتێك بكەین لەدژی دیاردەی توندوتیژی دژی ژنان و زانایانی ئاینییش لەپاڵ راگەیاندنەكاندا رۆڵی خۆیان ببینن.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
پرۆسەی پڕکردنەوەی فۆڕمی دامەزراندن دەستپێدەکات
03:05 PM - 2022-07-04 -
پلەی گەرما دەگاتە ئاستی نیوەی كوڵان
01:50 PM - 2022-07-04 -
گەرما گۆڕانكاری بەسەر دەوامی فەرمانگەكانی كەركوكدا دەهێنێت
01:20 PM - 2022-07-04 -
سلێمانی.. لەڕووداوێكی هاتۆچۆدا كەسێك گیانی لەدەستدا
01:16 PM - 2022-07-04
ئەمانەش ببینە
فەهمی بورهان: دژی بڕیارەكەی راکان جبورین و دەبێت داوای لێبوردن بكات
02:02 PM - 2022-07-04
دەوڵەتی یاسا كاندیدی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران دیاری كرد
12:41 PM - 2022-07-04
هەدەپە هاوسەرۆكی نوێ هەڵدەبژێرێت
07:57 PM - 2022-07-03
زۆرترین خوێنراو
-
فراكسیۆنی یەكێتی: دانوستانەكان سەبارەت بەپۆستی سەرۆك كۆمار بەردەوامن
کوردستان 06:54 PM - 2022-07-03 -
توێژەرێك: پێویستە بۆ رێگری لە بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا هۆشیاری هاووڵاتییان بەرزبكرێتەوە
کوردستان 06:15 PM - 2022-07-03 -
سەربڕینی ئاژەڵی قوربانی لەكۆڵانەكان و سەرشەقامەكان قەدەغە دەكرێت
کوردستان 06:12 PM - 2022-07-03 -
لەجەژندا قوربانی سنووردار دەکرێت
کوردستان 04:38 PM - 2022-07-03 -
کەرکوک.. فەرمانگەی تەندروستی هۆشداری ئەدا
کوردستان 04:20 PM - 2022-07-03 -
تونێلی پێشڕەو دادەخرێت
کوردستان 02:40 PM - 2022-07-03 -
قوباد تاڵەبانی: بەرەو ئامانجەکانمان هەنگاو دەنێین
کوردستان 02:13 PM - 2022-07-03 -
كەركوك..160 بەكارهێنەری ماددەی هۆشبەر دەستگیردەكرێن
کوردستان 01:40 PM - 2022-07-03