riklam

بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی پاره‌ی كرێكارانی پاككردنه‌وه‌ی گه‌رمیان دابین ده‌كات

کوردستان 06:05 PM - 2022-05-25

ئه‌مڕۆ 25-5-2022  له‌سه‌ر راسپارده‌ی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی مه‌كته‌بی دارایی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پاره‌ی پاككردنه‌وه‌ی كرێكاره‌كانی گه‌رمیانی دابین كرد.

له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌شی ژینگه‌و خزمه‌تگوزاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی شاره‌وانیه‌كانی گه‌رمیان له‌راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردوه‌، كرێكارانی پاككه‌ره‌وه‌ له‌گه‌رمیان ماوه‌ی دوو مانگه‌ مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه‌ به‌هۆكاری نه‌بوونی پاره‌ی پێویست له‌بانكدا، بۆیه‌ ئه‌م هه‌نگاوه‌ی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی به‌رز ده‌نڕخێنین.

ئه‌وه‌شیان خستوه‌ته‌ڕوو:  له‌م وه‌رزی گه‌رماو وشكه‌ ساڵیه‌دا سه‌ره‌ڕای دروستبوونی كاره‌ساتی ژینگه‌یی به‌هۆی كۆبونه‌وه‌ی بێشوماری خۆڵ و خاشاك له‌سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیاندا، هاوكات نه‌مام و سه‌وزاییه‌كانی سنوره‌كه‌ش له‌به‌رده‌م وشك بوونه‌وه‌دا بوون و ئه‌م كاره‌ی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی تا راده‌یه‌كی باش ژینگه‌ی ئه‌م ناوچه‌یه‌ خاوێن ده‌كاته‌وه‌.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket