riklam

قوباد تاڵه‌بانی: پێویسته‌ رێگربین له‌توندوتیژی به‌رامبه‌ر ژنان

کوردستان 05:13 PM - 2022-05-25

قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندوه‌، ئه‌مڕۆ چووم بۆ ئه‌وه‌ی پشتگیریی ته‌واوم پێشكه‌ش به‌ كۆی تیمی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تان و خێزان و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ نوێكه‌یان فێنك خان بكه‌م. ئه‌وان كاری پڕ به‌ها ده‌كه‌ن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان.

وتیشی: داوا له‌ كۆمه‌ڵگاكه‌مان به‌ گشتی ده‌كه‌م ، پیاوانی ئاینیی، دادوه‌ره‌كان، سه‌رۆك عه‌شره‌ته‌كان، فه‌رمانبه‌ران، پزیشكان، مامۆستایانی زانكۆ، خوێندكاران، سیاسه‌تمه‌داران، هه‌مووان، پشتگیریان بكه‌ن له‌ ئه‌ركه‌كه‌یاندا.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: بنبڕكردنی به‌ڵای توندوتیژی دژی ژنان پێویستی به‌ هه‌موو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا هه‌یه‌و هه‌موومان پێویسته‌ زیاتر بكه‌ین، چونكه‌ هیچ شه‌ره‌فێك له‌ ژن كوشتندا نییه‌.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket