riklam

تیرۆرستان به‌رهه‌می جوتیارانی داقوق ده‌كه‌نه‌ ئامانج

کوردستان 04:57 PM - 2022-05-25

تیرۆرستانی داعش به‌رومه‌ كشتوكاڵیه‌كانی جوتیارانی داقوق ده‌سوتێنیت و بۆسه‌ بۆ جوتیاره‌كان داده‌نێت .

ژماره‌یه‌ك جوتیاری گوندی زه‌نقه‌ری سه‌ر به‌ قه‌زای داقوق به‌ PUKmedia یانراگه‌یاند: تیرۆرستانی داعش به‌رومه‌ كشتوكاڵه‌یه‌كانمانی كردوته‌ ئامانج تا له‌رێگه‌ی سوتاندنی ده‌غڵو دانه‌كانمانه‌وه‌ هاووڵاتی و هێزه‌ ئه‌منیه‌كان بكه‌ونه‌ بۆسه‌كانیانه‌وه‌.

 وه‌لید عه‌لی یه‌كێك له‌و جوتیارانه‌ی دانیشتوی گوندی زه‌نقه‌ره‌ له‌ سنوری قه‌زای داقوق PUKmedia ی راگه‌یاند: داعش تاكتیكی شه‌ڕی گۆریوه‌و له‌ئێستادا هه‌وڵده‌دات له‌ رێگه‌ی سوتاندنی ده‌غڵه‌كانه‌وه‌ ئێمه‌و ده‌زگا ئه‌منیه‌كان سه‌رقاڵكات و ده‌ستی خۆی بوه‌شینێت.

وتیشی: داعش ئه‌و كاره‌ له‌شه‌واندا ئه‌نجام ده‌دات تاوه‌كو بۆسه‌كانی به‌سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجامبدات و گومان ده‌كه‌ین كه‌سانێك كه‌ پێشتر كێشه‌ی زه‌وی وزاریان بووه‌ له‌گه‌ڵمان هاوكاریان كه‌ن له‌م كاره‌دا.

شه‌وی رابردوو له‌سنوری گونده‌كانی كاكه‌یی له‌قه‌زای داقوق له‌كاتی دروینه‌دا ئاگر له‌ به‌شێك له‌ده‌غڵودانی جوتیارانی ئه‌و سنوره‌ به‌ردراو زیانێكی زۆری به‌ ده‌غڵودانی جوتیارانی ئه‌و سنوره‌ گه‌یاند و هێزه‌ ئه‌منیه‌كانیش بۆ ئه‌وه‌ی ڕووداوه‌كه‌ زیانی گیانی به‌دواوه‌ نه‌بێت رێگری كرد له‌وه‌ی جوتیاران هه‌وڵی كۆنتڕوڵكردنی ئاگره‌كه‌ بده‌ن و به‌و جوتیارانه‌یان ڕاگه‌یاندوه‌ كه‌وا ئه‌مه‌ بۆسه‌ی داعشه‌و له‌و رێگه‌یه‌وه‌ ده‌یانه‌وێت ده‌ستی خۆیان بوشێنن، بۆیه‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كان دوای ڕووداوه‌كه‌ ده‌ستیان به‌ گه‌ڕان وپشكنین كرد له‌ناوچه‌كه‌.

PUKmedia ئازاد شوكر / كه‌ركوك

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket