}

په‌رله‌مان كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

کوردستان 04:32 PM - 2022-05-25

كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌كان كۆتایی هات و بڕیاردرا رۆژی 2-6-2022 كۆبوونه‌وه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستپێبكاته‌وه‌.

له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌ لوقمان وه‌ردی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌فراكسیۆنی یه‌كێتی بۆ PUKmedia وتی: له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و فراكسیۆنه‌كاندا هه‌موومان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كۆكبووین كه‌ پێویسته‌ دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ره‌تای مانگی داهاتوودا ده‌ستپێبكاته‌وه‌، هه‌روه‌ها ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه‌ گرنگی لای خه‌ڵك هه‌یه‌ بخرێته‌ دانیشتنی په‌رله‌مانه‌وه‌.

 وتیشی:  داوامان كرد كه‌ په‌رله‌مانی كوردستان داكۆكیكاری سه‌رسه‌خت بێت بۆ داواكردنی مافه‌كانی خه‌ڵكی گه‌لی كوردستان و نوێنه‌رایه‌تی راسته‌قینه‌ی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان بێت.

 ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ته‌ئكیدمان له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ فراكسیۆنه‌كان بگه‌نه‌ سازدان له‌سه‌ر پرسی هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن و كاراكردنه‌وه‌ی كۆمسیۆن.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket