}

ده‌قی راگه‌یه‌نراوی كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی یه‌كێتی و پارتی

کوردستان 03:15 PM - 2022-05-25

راگه‌یه‌نراوی هاوبه‌شی كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان .

ئه‌مڕ‌ۆ چوارشه‌ممه‌ 25/5/2022 له‌ سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان، كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسیی  یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ڕ‌ێوه‌ چوو. 

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ڕ‌اشكاوانه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولا و دۆخی ئێستای عیراق و هه‌رێمی كوردستان و زه‌مینه‌ی هاریكاریی هاوبه‌ش و كاری پێكه‌وه‌یی، تاوتوێ كرا.
 
هه‌ردوولا جه‌ختیان كرده‌وه‌ كه‌ دوای ده‌ستپێشخه‌ری و سه‌ردانی به‌ڕ‌ێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ سلێمانی، زه‌مینه‌یه‌كی له‌بار بۆ گفتوگۆ و ئاساییكردنه‌وه‌ و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا و كاركردن بۆ گێڕ‌انه‌وه‌ی متمانه‌ی نێوان هه‌ردوولا و هاریكاریی نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان له‌ ڕ‌ێگه‌ی لێكگه‌یشتن و گفتوگۆوه‌، هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌.

هه‌ردوولا بڕ‌یاریان دا كه‌ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ كۆبوونه‌وه‌ هاوبه‌شه‌كانی هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی و پارتی وه‌ك پره‌نسیپی كاری پێكه‌وه‌یی به‌رده‌وام بن، هه‌روه‌ها لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌شی مه‌كته‌بی سیاسیی هه‌ردوولا بێت بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان.

له‌ ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختیان له‌ هاوكاری و پاڵپشتیی هه‌ردوولا بۆ حكوومه‌تی هه‌رێمی كورستان و داموده‌زگا شه‌رعییه‌كانی و به‌رده‌وامیی ڕ‌اگرتنی هه‌ڵمه‌تی ڕ‌اگه‌یاندنی دژ به‌ یه‌كتر كرده‌وه‌.

 PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket