riklam

كەركوك.. وەرگرتنی گەنمی جوتیاران دەستپێدەكات

ئابوری 01:52 PM - 2022-05-25

دوای ئەوەی سایلۆكانی كەركوك لەرۆژی 22ی ئەم مانگەوە دەستیانكردوە بەوەرگرتنی گەنمی جوتیاران، تائێستا ئەو سایلۆیانە زیاتر لەشەش هەزار تۆن گەنمیان لەجوتیارانی كەركوك وەرگرتوە.
لەبارەی ئەو پرۆسەیە  شەرەف ئەحمەد سەرۆكی ئەندازیاران لەسایلۆی كەركوك بە PUKmediaی راگەیاند:پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران لەپارێزگای كەركوك لەڕێی سێ بنكەی سەرەكیەوە وەردەگیرێن كە ئەوانیش سایلۆكانی كەركوك و ریازو داقوقەو جوتیاران دەتوانن بەرهەمەكەیان رادەستی نزیكترین بنكەی وەرگرتن بكەن لەپارێزگای كەركوك. 
وتیشی: پرۆسەی وەرگرتنەكە بەباشی بەڕێوەدەچێت و تا ئەمڕۆ زیاتر لەشەش هەزار تۆن گەنممان لەجوتیاران وەرگرتوە.
سەرۆكی ئەندازیاران لەسایلۆی كەركوك راشیگەیاند: ئەمساڵ بۆ وەرگرتنی بەروبومی گەنم وەزارەتی بازرگانی عیراق رێنمایی پێویستی دەركردوەو بۆ هەر تۆنێك گەنم 850 هەزار دینار دەستنیشانكراوەو بڕیاری ئەوەش دراوە كەپارەی گەنمی جوتیاران دوانەكەوێت.
ئەوەشی خستەڕوو: وەك قۆناعی یەكەم لەئێستادا دەسەڵاتی خەرجكردنی 5 ملیار دینار خراوەتە بەردەم سایلۆی كەركوك و پارەی جوتیارانی پێ خەرجدەكەین.
ئاشكراشیكرد: پێشبینی دەكەین ئەمساڵیش رێژەیەكی هاوشێوەی ساڵی پار وەربگرین كە ساڵی پار سایلۆكانی كەركوك نزیكەی 200 هەزار تۆن گەنممان لەجوتیاران وەرگرتوە.
ئەو لێپرسراوەی سایلۆی كەركوك دەشڵێت: ئەو نرخەی ئەمساڵ بۆ وەرگرتنی گەنمی جوتیاران دیاریكراوە نرخێكی باشە.
ساڵی رابردو  هەروەها ئەمساڵیش بەرهەمی گەنم لەپارێزگای كەركوك بەراورد بەساڵی 2020 بەڕێژەی 40٪ كەمیكردوە.
PUKmedia محەمەد ئەحمەد - كەركوك

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket