riklam

دوو كرێكار گیانیان لەدەستدا

کوردستان 01:40 PM - 2022-05-25

دوو كرێكار لە كاتی كاركردنیان لە باڵەخانەیەك لە هەولێر كەوتنە خوارەوە و گیانیان لەدەستدا. 

ئەمڕۆ چوار شەممە، لە یەكێك لە پڕۆژەكانی وەبەرهێنان لە شاری هەولێر دوو كرێكار كە لە باكووری كوردستانەوە هاتوون، لە كاتی كاركردنیاندا لەباڵەخانەیەك لەسەر بەرزكەرەوەیەكی كەلوپەلی بیناسازی  كەوتنە خوارەوە و گیانیان لەدەستدا، لەوبارەیەشەوە لقی هەولێری سەندیكای كرێكاران كوردستان بە كوردسات نیوزی راگەیاندووە: كرێكارەكان تەمەنیان 30 ساڵ و 34 ساڵە و تەرمەكان لەلایەن پزیشكی دادوەرییەوە لێكۆڵینەوەی لەسەر دەكرێت تاوەكو هۆكاری گیانلەدەست دانیان بزانرێت .

وتیشی: لیژنەمان بۆ زانینی هۆكاری كەوتنە خوارەوەكەیان پێك هێناوە تاوەكو سەلامەتی كرێكاران پارێزراوبێت و حاڵەتێكی دیكەی لەم جۆرە دووبارە نەبێتەوە.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket