دیداری یەكێتی
بیروڕا 01:06 PM - 2022-05-25
سۆزان ئەنوەر
یەكێتی مام، یەكیتیی نیشتمانیی كوردستان، فیرگە و مەڵبەندی خەبات و بەرخۆدان.
دیداری یەكێتی دیدارێكی گرنگ و چارەنووسسازە بۆ پتەوكردنی ریزەكان و هەڵسەنگاندنی خۆمانە .
بەدیدی رەخنەیی بنیاتنەرەوە هاتووین، بۆ ئەوەی پەندی پێویست لە رابردوو وەربگرین بۆ ئیستا و داهاتوومان .
پێویستە راشكاوانە پەنجە بخەینە سەر زامەكان، سەر كەموكورتییەكان، سەر ئاستەنگ و ئاڵنگارییەكانی بەردەممان لە ناوخۆ و لە دەرەوە، لە هەموو ئاستێكی رێكخستنەوە تا بەرزترین ئاستی سەركردایەتی و مەكتەب و دام و دەزگاكان .
هەرحیزبێك رەخنەی خودی نەبێت واتە لە خۆیدا كەموكورتی نەبینێ و بەردەوام بێت لەسەر هەڵەكانی، ئەو حیزبە ناتوانێت كارا بێت و خەڵك متمانەی پێنادات .
یەكێتی نیشتمانی پیویستە لەم هەلومەرجە دژوار و هەستیارەدا لەسەر بنەمای رەخنەی خودی و نەشتەرگەرییەكی زانستیانە خۆی چاك بكات. دروشمی گەورە و بە تەنها كیشەكان چارەسەر ناكات بەڵكو دەشبێتە بارێك بەسەر مانەوە، نەیارەكانمان لە كەمیندان بۆ قۆزتنەوەی هەڵەكانمان بۆ بەدبین و بەدگومانكردنی جەماوەری كوردستان لەسەر یەكێتی بۆ ئەوەی یەكێتی شكست بهێنێت، بەڵام خەیاڵیان خاوە، ئێمە حیزبێكین بە دیسپلین و بەرنامەی تایبەتی خۆمانەوە هەمیشە هەڕەشەكان دەگۆڕین بە دەفەرتی هەستانەوە و بەرخۆدان .
پێویستە هاوسەنگییەك دروستبكەین لە نێوان كوردستانییبوون و نیشتمانییبوندا، ئێمە چۆن لە كوردستاندا گوڕ و تین بدەینەوە بە پڕۆسەی سیاسی و كۆمەڵایەتی و چۆن لە عیراقیشدا فاكتەری هاوسەنگیی و سەقامگیریی سیاسی بین .
لەم روەوە دەبێ سەركردایەتی یەكێتی نزیك بێتەوە لە خواست و هیوا و تمووحاتی گەلەكەمان ، گەورەتر لە ویستە ئابووری و بازرگانیەكان هەنگاو بنێ بۆ بابەت و پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەكان و نەوەی دوارۆژ بەرهەم بهێنێت بۆ درەستكردنی قەوارەی هاوچەرخ و سەردەمییانە .
نابێت رێگا بدرێت مەركەزییەتی بریاری سیاسیی بكەوێتە ژیر پرسیار و گومانەوە، یەك سەركردەو یەك نەهجی سیاسی كە هەمان نەهجی سەرۆك مامجەلالە بكەینە مەشخەل و روانگەی داهاتووی پەروەردە و راگەیاندن و میدیای یەكێتی .
بە تایبەت میدیای یەكێتی لە دۆخێكی نەخوازراودایە دەبێت بریاری دروست و كاریگەری لیبدرێ بۆ ئەوەی لە پەراویزەوە بگەڕێتەوە بۆ سەنتەری كۆڕ و خەباتی میللی و نیشتمانی و ناو جەماوەری هەر چوار پارچەی كوردستان .
حاڵی حازر گوتاری سیاسی و جەماوەریی یەكێتی گوتارێكی نزم و نەبیستراوە، بزانین بۆچی و لە پێناوی چی وای لیهاتووە ؟
ئەم دیدارە پێویستە رێكاری گونجاوی خێرا دابنێ بۆ دەربازبوون و لەم چەقبەستوویی و راراییە كە لە سیاسەتی هەرێمی كووردستاندا هەیە و یەكێتی بەشدارە و بەپرسە لە زۆرێك لەو وەزعەی كە خولقاوە.
بە بێدەنگی و خۆ گێلكردن و كەمتەرخەمی وەزعەكە چارەسەر نابێ بەڵكو بەرەو خراپتر و بەرەو كارەسات دەچێت .
هەواڵی زیاتر
-
پرۆسەی پڕکردنەوەی فۆڕمی دامەزراندن دەستپێدەکات
03:05 PM - 2022-07-04 -
پلەی گەرما دەگاتە ئاستی نیوەی كوڵان
01:50 PM - 2022-07-04 -
گەرما گۆڕانكاری بەسەر دەوامی فەرمانگەكانی كەركوكدا دەهێنێت
01:20 PM - 2022-07-04 -
سلێمانی.. لەڕووداوێكی هاتۆچۆدا كەسێك گیانی لەدەستدا
01:16 PM - 2022-07-04
ئەمانەش ببینە
فەهمی بورهان: دژی بڕیارەكەی راکان جبورین و دەبێت داوای لێبوردن بكات
02:02 PM - 2022-07-04
دەوڵەتی یاسا كاندیدی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران دیاری كرد
12:41 PM - 2022-07-04
هەدەپە هاوسەرۆكی نوێ هەڵدەبژێرێت
07:57 PM - 2022-07-03
زۆرترین خوێنراو
-
هەدەپە هاوسەرۆكی نوێ هەڵدەبژێرێت
کوردستان 07:57 PM - 2022-07-03 -
فراكسیۆنی یەكێتی: دانوستانەكان سەبارەت بەپۆستی سەرۆك كۆمار بەردەوامن
کوردستان 06:54 PM - 2022-07-03 -
توێژەرێك: پێویستە بۆ رێگری لە بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا هۆشیاری هاووڵاتییان بەرزبكرێتەوە
کوردستان 06:15 PM - 2022-07-03 -
سەربڕینی ئاژەڵی قوربانی لەكۆڵانەكان و سەرشەقامەكان قەدەغە دەكرێت
کوردستان 06:12 PM - 2022-07-03 -
لەجەژندا قوربانی سنووردار دەکرێت
کوردستان 04:38 PM - 2022-07-03 -
کەرکوک.. فەرمانگەی تەندروستی هۆشداری ئەدا
کوردستان 04:20 PM - 2022-07-03 -
تونێلی پێشڕەو دادەخرێت
کوردستان 02:40 PM - 2022-07-03 -
قوباد تاڵەبانی: بەرەو ئامانجەکانمان هەنگاو دەنێین
کوردستان 02:13 PM - 2022-07-03