}

پیلانی عیراقییەك بۆ كوشتنی بوش پوچەڵدەكرێتەوە

عیراق 12:04 PM - 2022-05-25

وەزارەتی دادی عیراق رایدەگەیەنێت، پیاوێكی عیراقی كە داوای مافی پەنابەرێتی سیاسی لە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا كردووە، پیلانی كوشتنی سەرۆكی پێشووتری ئەو وڵاتەی هەبووە.

شەهاب ئەحمەد شەهابی تەمەن 52 ساڵ  بە هەواڵدەری فیدڕاڵی راگەیاندووە: ویستومە لەڕێگەی سنووری مەكسیكەوە چوار هاووڵاتی عیراقی دیكە بهێنمە ئەمریكا تاوەكو پیلانی كوشتنی جۆرج دەبلیو بوشی سەرۆكی پێشووتری ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا جێبەجێ بكەین، كە دووانیان ئەندامی دەزگای زانیاری كۆنی عیراقن و دوو كەسەكەی دیكە لە رێكخراوی تیرۆرستی داعشن، كە گروپێكی توندڕەومان بەناوی (ئەلرائدە) هەیە و بنكەكەی لە قەتەرە.

شەهاب وتیشی: دەمانویست جۆرج بۆش بكوژین، چونكە پێمانوابوو لە ساڵی 2003 وە جیاكاری لە عیراق دروستكردووە و لێپرسراوە لە كوشتنی چەندین هاووڵاتی عیراقی. 

هەروەها بە هەواڵدەرەكەشی راگەیاندووە: كە كوڕی مامی ئەبوبەكر بەغدادی سەركردەی پێشووی رێكخراوی تیرۆرستی داعشە، كە لە دوای ساڵی 2003 ەوە چەندین ئەمریكی كوشتووە.

شەهاب بەرەبەیانی رۆژی سێ شەممە دەستگیركراوە و چەندین تۆمەتی دیكەی لە دادگای فیدڕاڵی تۆمەتەكان دراوەتە پاڵ كە بریتین لە، هاندانی كۆچبەران بۆ كێشە نانەوە و كوشتنی سەرۆكی پێشووتری ئەمریكا.

شەهاب لە ساڵی 2020 ەوە گەیشتووتە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا و لە ساڵی 2021 دا داوای مافی پەنابەرێتی لەو وڵاتە كردووە. 

PUKmedia سەرچاوە.. A F P

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket