riklam

وەفدێكی باڵای سەربازی عیراق گەیشتە كەركوك

کوردستان 11:38 AM - 2022-05-25

وەفدێكی باڵای سەربازی عیراق بەسەرۆكایەتی فەریقی یەكەمی روكن عەبدولئەمیر شەمەری جێگری فەرمانگەی ئۆپراسیۆنەكانی عیراق گەیشتە شاری كەركوك و لەلایەن فەریق روكن عەلی فریجی فەرماندەی ژووری ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی كەركوك پێشوازیكرا.
لەبارەی سەردانی وەفدەكە بۆ كەركوك سەرچاوەیەكی ئەمنی لەپارێزگای كەركوك بە PUKmediaی راگەیاند: سەردانی وەفدەكە بۆ چەند پرسێكی ئەمنی و سەربازییەو وەفدەكە شوێنی پەلامارە تیرۆرستیەكەی شەوی پێشوتری سنوری ناحیەی تازە بەسەر دەكاتەوە كەداعش ژمارەیوەك جوتیاری لەو ناوچەیە كردە ئامانج و بەهۆیەوە حەوت كەس شەهید بوون.
PUKmedia محەمەد ئەحمەد -  كەركوك 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket