riklam

وشكبوونی ڕووباری خازر چەند بەردێكی مێژوویی دەردەخات

کوردستان 07:52 PM - 2022-05-24

پاش ئەوەی ڕووباری خازر بەهۆی وشكەساڵییەوە لە ئێستادا وشك بووە، چەندین بەرد دەركەوتووە كە شارەزایان وای بۆ دەچن كە بەردی كۆن و شوێنەوار بن.

لە گوندی گرێگا لە سنووری قەزای بەردەڕەش كە نزیكترین گوندە لە لێواری ڕووباری حازر، پاش ئەوەی ڕووبارەكە بەهۆی كەم بارانی و وشەكەساڵییەوە وشك بوو چەندین بەرد دەركەوتووە كە شارەزایان بە شوێنەواری كۆن لە قەڵەمی دەدەن. 

لەوبارەیەوە شوێنەوارناس عومەر حەسەن بە PUKmedia ی ڕاگەیاند: دوای بەدواداچوونمان وای دەچین كە ئەو بەردانە بەردی مێژوویی و شوێنەواری بێت بەهۆی هەڵكەوتەی شوێنەكە كە زۆر شوێنی شوێنەواری لێیە.

وتیشی: لە ساڵانی ڕابردوودا نزیك ئەو شوێنانە بەردی هاوشێوە دۆزراوەتەوە، بەنموونە كەللەی شێرێك و پارچەی بەرد كە خەتیی بزماری لەسەر بوو و لەئێستادا ئەو پارچە شوێنەواریانە لە مۆزخانەی نیشتمانی لە پارێزگای دهۆك پارێزراوە.  

عومەر حەسەن ئاماژەی بەوەشدا پێشبینی دەكەین پارچەی تری شوێنەواری لەو ناوچەیە بدۆزرێتەوە.

PUKmedia کۆسرەت كەتۆ 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket