riklam

سلێمانی.. خۆڵبارین رێژه‌ی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی هاووڵاتیان زیاد ده‌كات

کوردستان 09:49 AM - 2022-05-24

به‌هۆی كاریگه‌ری خۆڵبارین له‌شاری سلێمانی به‌پێی ئامارێكی ته‌ندروستی سلێمانی له‌دوێنێوه‌ (180) هاووڵاتی سه‌ردانی به‌شی فریاكه‌وتنه‌كانیان كردوه‌.

سامان شێخ له‌ تیف وته‌بێژی ته‌ندروستی سلێمانی به‌ PUKmedia ی ڕاگه‌یاند: به‌هۆی ئه‌و خۆڵبارینه‌ چڕه‌ی كه‌ ماوه‌ی دوو ڕۆژه‌ عیراق و هه‌رێمی كوردستانی گرتوه‌ته‌وه‌ له‌و ماوه‌یه‌دا تاوه‌كو ئێستا 180 هاووڵاتی سه‌ردانی  نه‌خۆشخانه‌كانی فریاكه‌وتنیان كردووه‌.

 وتیشی: ئه‌گه‌رچی خۆڵبارینه‌كه‌ هێنده‌ چڕه‌ ئاستی بینینی كه‌م كردوه‌ته‌وه‌ ئه‌وا كاریگه‌ری نه‌رێنی كردۆته‌ سه‌ر ته‌ندروستی هاووڵاتیان.

وته‌بێژی ته‌ندروستی سلێمانی داواشی له‌هاووڵاتیان كرد، ئه‌گه‌ر بۆ كارێكی گرنگ نه‌بێت له‌ماڵه‌كانیان نه‌یه‌نه‌ده‌ره‌وه‌و گه‌ر هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ش ئه‌وا ماسك و بكه‌ن تاوه‌كو خۆڵبارینه‌كه‌ زۆر كاریگه‌ری نه‌كاته‌ سه‌ر ته‌ندروستیان.

 ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: ناوه‌نده‌كانی ته‌ندروستی سه‌ر به‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی  و هه‌ردوو فریاكه‌وتنی نه‌خۆشخانه‌ی  ( شار و د.جه‌مال ئه‌حمه‌د ڕه‌شیدی فێركاری منداڵان ) له‌ حاڵه‌تی ئاماده‌ باشیدان بۆ روبه‌روبوونه‌وه‌ی هه‌ر حاڵه‌تێكی نه‌خوازراو.

PUKmedia جه‌مال سه‌رگه‌تی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket