riklam

كار بۆ كردنەوەی لقی دوو بانكی گەورەی عیراق لەهەرێم دەكرێت

ئابوری 10:48 PM - 2022-05-23

ئەندامێكی لیژنەی دارایی و كاروباری ئابووری ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت: هەوڵەكانیان چڕدەكەنەوە بۆ چارەسەركردنی گرفتەكانی نەبوونی لقی هەردوو بانكی رەشیدو رافیدەین لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان، ئاماژە بەوەشدەكات كارانەبوونی لقی ئەو بانكانە لەچەند پارێزگایەك پێچەوانەی دەستورو یاسایە، بەهۆیەوە خەڵكی كوردستان لەچەندین خزنەتگوزاری بانكی،  وەك پێدانی قەرزو پێشینە حكومیەكان بێبەشكراون.
د.نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی و كاروباری ئابووری  ئەنجومەنی نوێنەران بە PUKmediaی راگەیاند: نەبوونی لقەكانی هەردوو بانكی رەشیدو رافیدێن لەشارەكانی هەرێمی كوردستان پێچەوانەی دەستورو یاسایە، بەوپێیەی هەرێمی كوردستان بەشێكە لە عیراق و هاوشێوەی ناوچەكانی دیكە یەك جۆرە دراو بەكاردەهێنێت.
راشیگەیاند:  پێویستە سیاسەتی بانكی ناوەندی لە هەموو عیراق بەبێ جیاوازی جێبەجێبكرێت، لەوانەش كردنەوەی  لقی ئەو دوو بانكانە لە پارێزگاكانی هەرێم یان هەچاڵاكیەكی دیكەی ئەو بانكە.
وتیشی: لەماوەی رابردوو  بەهۆی كێشە دارایی و سیاسیەكانی نێوان هەرێم و بەغدا لقی  بانكەكانی رەشیدو رافیدێن لە هەرێمی كوردستان نەكراوەتەوە، بەڵام ئێمە لە ئەنجومەنی نوێنەران و خودی خۆم وەك ئەندامی لیژنەی دارایی و كاروباری ئابووری ئەم خولەی پەرلەمان،  هەوڵەكانمان چڕدەكەینەوە ئەو گرفتە چارەسەربكرێت و لقی ئەو بانكانە لە پارێزگانی هەرێم  بكرێتەوە.
ئەو پەرلەمانتارە تەئكیدیكردەوە:  بەكردنەوەی لقی ئەو بانكە لەشارەكانی هەرێم، بەو پێیەی دووبانكی بازرگانی حكومین، خەڵكی كوردستان هاوشێوەی پارێزگاكانی دیكە ناوەڕاست و باشووری عیراق، لە هەموو ئەو خزمەتگوزاریانە سودمەند دەبن،  كە ئەو بانكانە  لەرێگا قەرزو پێشینەكانەوە دەیدات بە هاووڵاتیان.
د.نەرمین مەعروف ئاماژەی بەوەشكرد: كارانەبوونی لقی هەریەكە لەبانكی رەشیدو رافیدێن بۆ سەردەمی راپەرینی ساڵی 1991ی خەڵكی كوردستان دەگەڕێتەوە، كاتێك حكومەتی ئەو كاتەی عیراق دامودەزگاكانی  لەهەرێم كشاندەوە، لقەكانیان هیچ پەیوەندیەكیان لەگەڵ بەغدا نەما، بۆیە كارمەندو باڵەخانەكانی ئەو بانكانە بوون بەشێك لەدامەزراوەكانی حكومەت هەرێم.
PUKmedia تەها عەبدوڵڵا 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket