riklam

وەزارەتی تەندروستی بۆ راگەیاندنی پشووی خۆڵبارین روونكردنەوە دەدات

کوردستان 09:21 PM - 2022-05-23

وەزارەتی تەندروستی لەبارەی پشووە بەھۆی خۆڵبارینەوە روونكردنەوە دەدات و رایدەگەیەنێت: چاودێری كەشوھەوا دەكەن و لە ھەرشوێنێك ئاستی خۆڵبارین بگاتە رادەی مەترسی پشووی رەسمی رادەگەیەندرێت.
وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردوە، چاودێری دۆخی كەشوھەوا دەكەن و ھەركاتێك ئاستی خۆڵبارین لە ھەر شوێنێك بگاتە رادەی مەترسی بۆسەر تەندروستی مرۆڤ، بێ دوو دڵی راسپاردەی پشووی شوێنە رەسمییەكان و گشتییەكان دەكەن لە ھەردوو كەرتی گشتی و تایبەت لەپێناوی بەرژەوەندی و تەندروستی ھاوڵاتیان.
لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە شەپۆلێكی خۆڵبارین ھەرێمی كوردستان و عیراقی گرتووەتەوە و بەھۆی چڕی خۆڵبارینیشەوە لە پارێزگاكانی حكومەتی عیراق و ئیدارەی گەرمیان كرا بە پشوی رەسمی.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket