}

پزیشكێكی جوانكاری له‌باره‌ی خۆڵبارینه‌وه‌ هۆشداریی ده‌داته‌ هاووڵاتیان

هەمەڕەنگ 08:52 PM - 2022-05-23

پزیشكێكی تایبه‌ت به‌ پێست و جوانكاری له‌باره‌ی خۆڵبارینه‌وه‌ هۆشداریی ده‌داته‌ هاووڵاتیان و ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ده‌كات، خوڵ و تۆز كاریگه‌ری زۆری هه‌یه‌ له‌سه‌ر پێست و پێویسته‌ بیپارێزین.

 د.ئێلاخ قادر غه‌فور جاف پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی پێست و جواكاری و لێزه‌رو چاندنه‌وه‌ی قژ بۆ PUKmedia وتی: خۆڵبارین دیارده‌یه‌كی سروشتییه‌و كاریگه‌ری زۆری هه‌یه‌ له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ، له‌وانه‌ كاریگه‌ری هه‌یه‌ بۆ سه‌ر پێست و قژ.

 وتیشی: كاتێك ده‌نكۆڵه‌ی تۆزه‌كه‌ له‌سه‌ر پێست ده‌نیشێت به‌ تایبه‌ت ده‌موچاو، ده‌بێته‌ هۆی ووشكبوونه‌وه‌و خورانی پێسته‌كه‌، هه‌روه‌ها كاریگه‌ری ده‌نكۆڵه‌ی تۆزه‌كه‌ له‌سه‌ر قژه‌كه‌ ده‌بێته‌ هۆی ووشكبوونه‌وه‌و لول بوونی قژه‌كه‌.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: هاووڵاتیان ده‌توانن به‌م رێگایانه‌ی خواره‌وه‌ پێست و قژیان له‌كاریگه‌رییه‌كانی تۆز و خۆڵ بپارێزن.
1- خواردنه‌وه‌ی بڕێكی زۆر ئاوو چای گوڵ و لیمۆو نه‌عنان و میوه‌ رۆژانه‌.
2- شێداریكردنه‌وه‌ی پێست به‌شێداركه‌ره‌وه‌و پاككردنه‌وه‌ی پێست به‌ كلێنكس یان پاككه‌ره‌وه‌ی تایبه‌ت.
3- به‌ستنی ماسك له‌چاوكردنی چاویلكه‌.
4- دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌و ماددانه‌ی كه‌ وه‌ك جێڵ و كرێمن بۆ قژ، چونكه‌ ئه‌وانه‌ واده‌كات، كه‌ قژه‌كه‌ تۆز و خۆڵی زیاتر رابكێشێت و قژه‌كه‌ ووشك و بژ بكاته‌وه‌.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket