riklam

خۆڵبارین دەیان كەس رەوانەی نەخۆشخانە دەكات

کوردستان 08:08 PM - 2022-05-23

تەندروستی كەركوك رایدەگەیەنێت: كۆی ئەوانەی بەهۆی خۆڵبارین سەردانی نەخۆشخانەكانیان كردوە بۆ 246 كەس بەرزبوەتەوە.
بەپێی ئەو ئامارانەی لەتەندروستی كەركوكەوە دەست PUKmedia كەتووە، لەشەوی رابردوەوە تا سەعات 8ی بەیانی ئەمڕۆ 32 كەس سەردانی نەخۆشخانەكانی كردوە.
هەر بەپێی ئامارەكان، لەسەعات 8ی بەیانی ئەمڕۆ تاسەعات 12ی نیوەڕۆ 115 كەس سەردانی نەخۆشخانەكانی كردوە.
ئەوەشخراوەتەڕوو: لەسەعات 12ی نێوەڕۆی ئەمڕۆ  تا سەعات 7ی ئێوارە 99  كەسی دیكە سەردانی نەخۆشخانەكانیان كردوە.
PUKmedia محەمەد ئەحمەد - كەركوك

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket