riklam

دهۆک.. ژنێکی دیکە لەلایەن هاوسەرەکەیەوە دەکوژرێت

کوردستان 03:20 PM - 2022-05-23

درەنگانی شەوی رابردوو لەسنوری قەزای بەردەرەش پیاوێک ھاوسەرەکەی دەکوژێت.

ھێمن سلێمان وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دھۆک رایگەیاند: درەنگانی شەوی رابردوو لە گوندی نەزراوەی قەزای بەردەرەش پیاوێک ھاوسەرەکەی دەکوژێت کە خاوەنی پێنج منداڵە و تەمەنی 30 ساڵانە ، وتیشی لە ئێستادا پۆلیسی قەزاکە دەستیان بە لێکۆلینەوە کردوو بەڵام تۆمەتبارەکە هەڵهاتوە وتیشی: لێکۆلینەوە سەرەتاییەکان دەرکەوتووە شەر لە نێوان پیاو و ژنەکە ھەبووەو لەلایەن پیاوەکەوە ژنەکە کوژراوە.

ئەمە لە کاتێکدایە بە پێ ئامارێکی بەرێوەبەرایەتی توندوتیژی دژی ژنان: ئامارەکانی کوشتنی ژنان زیادی کردووەو بە تەنھا لەماوەی چوار مانگی رابردوو 19ژن کوژراوە کە چواریان لە سنوری پارێزگای دھۆک بووە.

PUKmedia کۆسرەت کەتۆ

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket