riklam

بێگەرد تاڵەبانی: جوتیاران لەكەمترین ماوەدا شایستە داراییەكانیان وەربگرن

کوردستان 02:40 PM - 2022-05-23

بێگەرد تاڵەبانی , وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە میانی بەشداریكردنی لە بەرنامەی ( سەعات 12 ) ی گەلی كوردستان, ڕایگەیاند: بەهۆی ئەوەی لە ماوەكانی ڕابردوودا بەرهەمی گەنمی جوتیارانی هەرێم زۆر بوو عیراقیش بەشێكی كەمی ئەو گەنمەی وەردەگرت كێشە و گرفتێكی زۆری بە بازاڕكردنی گەنمی جوتیارانمان هەبوو , بۆیە بیرمان لەوەكردەوە لە ڕێگەی كەرتی تایبەتەوە پڕۆژەیەكی نیشتمانی بۆ بەبازاڕكردنی گەنم لە ( 13 ) كارگەیی جۆراوجۆر دابمەزرێنین بۆ ئەوەی هەموو ئەو بەرهەمانەی دەخرێنە ناوبازاڕەكانی هەرێمی كوردستان لە ڕووی كواڵیەتی و تەندروستییەوە لە ژێر چاودێری حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتە پەیوەندیدارەكان بێت , هەر بۆیە بڕیاردرا بە دامەزراندنی سێ‌ كارگەی گەورە لە پارێزگاكانی ( سلێمانی , هەولێر , دهۆك ) بۆ وەرگرتنی 500 هەزار تۆن گەنم لە ساڵێكدا, بەخۆشحاڵیشەوە ئێستا سایلۆكان ئامادەن بۆ وەرگرتنی گەنمی جوتیاران , وتیشی: هەرچەند سایلۆكان هی كەرتی تایبەتە بەڵام لە چوارچێوەی گرێبەستێك لەگەڵ وەزارەتی كستوكاڵ ئەنجامدراوە و لە ناو ئەو گرێبەستە كەرتی تایبەت دەبێت گەنمی جوتیاران وەربگرێتەوە و نرخەكەشی هەمان نرخی وەزارەتی بازرگانی عێراق بێت كە بۆ ئەمساڵ  بۆ هەر تۆنێك (850) هەزار دینارە و وەكو گەنمی بنەتۆویش بڕی 30 هەزاری زیادەیان پێدەدەین كە بۆ هەر تۆنێك دەكاتە (880) هەزار دینار.

 

وەزی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم , ڕاشیگەیاند: لەگەڵ تەسلیمكردنی گەنمەكەی پێویستە جوتیار لە كەمترین ماوەدا پارەو شایستە داراییەكەی وەربگرێت , بڕیاریشمانداوە دەرگای سایلۆكانی كەرتی تایبەت  لە 1/6 و سایلۆكانی عێراقیش كە لە ڕێگای بازرگانی هەرێمی كوردستانەوەیە لە 25 ی ئەم مانگەوە دەكرێتەوە , بۆیە جوتیاران دەتوانن لەو بەروارەوە گەنمەكانیان تەسلیم بكەن و سیڤی و پێداویستی و ناوی جوتیارەكان ئامادەكراوە و نێردراوە بۆ وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق و وەزارەتی بازرگانی هەرێمی كوردستان. 

 

بێگەرد تاڵەبانی , ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: لە دووساڵی ڕابردوودا بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ئێستاش بەهۆی جەنگی ڕووسیا و ئۆكراین , بەرهەمی گەنم و ئاڵوگۆڕی بازرگانی كەمبۆتەوە نرخەكان چ بۆ كشتوكاڵی چ بۆ خۆراكی بەرزبۆتەوە ئەمەش وایكردووە نرخی گەنم بەرزببێتەوە و زۆربەی وڵاتانی دنیاش دەستیانكردووە بە هەڵگرتنی گەنم كردووە بۆئەوەی ڕووبەڕووی گرانی بازاڕی خۆیان نەبنەوە , وتیشی: ئێمەش وەك هەرێمی كوردستان لەگەڵ وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق بەیەكەوە بەرنامەیەكی ستراتژیمان هەیە و هەردوولا بەیەكەوە گفتوگۆمان كردووە بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی كەمی گەنم نەبینەوە و هەروەها لە كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێم  بڕیاردراوە كە ئێمە هاوكاری جوتیارەكانمان بكەین بە وەرگرتنەوەی گەنم بەهەمان ئەو نرخەی كە سایلۆی عێراقی وەریدەگرێت لە ڕێگای وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێمی كوردستان, لە هەمان كاتیشدا داوامان كردووە لە چوارچێوەی ڕێككەوتنەكەمان كۆمپانیاكانی ئێمە دەبێت پابەند بن بە پێدانی شایستە دارایەكانی جوتیاران لە كاتی خۆیدا , واتە كاتێك كە گەنمەكە تەسلیم دەكات دواتر دەبێت پارەكەی وەربگرێت .

 

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket