riklam

پسپۆڕێك:گیانلەدەستدان بەئاووڵەی مەیمون لەعیراق 1% تێپەڕ ناكات

عیراق 06:51 PM - 2022-05-22

پسۆرێكی بواری تەندروستی ئەمڕۆ یەكشەممە رایگەیاند كە رێژەی گیانلەدەستدان بەئاووڵەی مەیمون لە 1% تێپەڕ ناكات و ئەگەریشی هەیە چەند حاڵەتێكی توشبوون بەنەخۆشییەكە لەعیراق تۆماربكرێت.

 

لەو بارەیەشەوە دكتۆری دەرمانساز ئوسامە عانی بە PUKmedia ی راگەیاند: نەخۆشی ئاووڵەی مەیمون هاوشێوەی دڕكەومێكوتەیە، ئاماژەی بەوەشدا كە نەخۆشییەكە خۆی لە دوو نەوەدا دەبینێتەوە، نەوەیەكیان لەرۆژئاوای ئەفریقیایەو بەربڵاوەو نیشانەكانی سووكترن، ئەوەی دیكەشیان نەوەی كۆنگۆیەو مەترسیدارترە بەڵام بڵاو نییە.

 

عانی راشیگەیاند كەنەخۆشییەكە لەڕێگەی ئاژەڵە توشبوەكانی وەك (مەیمون و سەگە كێوییەكان و سمۆرەو مشك و جرج)ەوە دەگوازرێتەوە، یاخود راستەوخۆ لەبەركەوتنی مرۆڤی توشبوەوە دەگوزارێتەوە، ئاماژەی بەوەشدا كە هەندێك جار نیشانەكان لەكەسانی توشبوودا بەدەرناكەون و كاتێكیش نیشانەكان لەسەر كەسانی توشبوودا دەردەكەون  بە تای بەرزو بێهێزی و سەرئێشە دەستپێدەكات و كێم وجەراعەت لەسەر پێست دروست دەبێت.

 

ئاماژەشی بەوەدا ماوەی مانەوەی ڤایرۆسەكە تاوەكو 10 بۆ 14 رۆژ دەخایەنێت و نیشانەكانیشی لەدوای دوو رۆژ بۆ پێنج رۆژ بەدەردەكەون، جەختیشیكردەوە كە مەترسی توشبوون بەنەخۆشییەكە یەكجار كەمەو لە 1% تێپەڕ ناكات و هاوكات پێشبینی ئەوەش دەكات چەند حاڵەتێك لەنەخۆشییەكە لەعیراق رووبدات بەڵام عیراق سەلامەت دەبێت لەنەخۆشییەكە.

 

PUKmedia تایبەت


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket