riklam

رێگری له‌بردنه‌ده‌ره‌وه‌ی گه‌نم له‌شاری كه‌ركوك ده‌كرێت

کوردستان 11:42 AM - 2022-05-22

چیتر رێگه‌ نادرێت گه‌نم له‌شاری كه‌ركوك ببریته‌ ده‌ره‌وه‌ تاوه‌كو به‌ربه‌ستێك له‌ گرانبوونی دابنرێت له‌شاره‌كه‌.

عه‌قید جه‌لال ماهیر لیژنه‌ی ئاسایشی خۆراك له‌كه‌ركوك ڕایگه‌یاند: به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه‌ نادرێت به‌بردنه‌ده‌ره‌وه‌ی گه‌نم له‌شاری كه‌ركوك و ئه‌و هه‌نگاوه‌ش له‌ پێناو ڕێگریكردنه‌ له‌ گرانبوونی گه‌نم له‌ شاره‌كه‌.

عه‌قید جه‌لال ماهیر بۆ PUKmedia  وتیشی: كه‌وا سه‌رجه‌م بازگه‌كانی شاره‌كه‌ ڕاسپێردراون به‌وه‌ی ڕێگه‌ نه‌ده‌ن به‌ هیچ بارهه‌ڵگرێكی گه‌نم له‌ شاره‌كه‌ ببنه‌ ده‌ره‌وه‌.

 راشیگه‌یاند: هه‌ر بارهه‌ڵگرێكیش ده‌ستگیر بكرێت ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و باره‌ گه‌نمه‌ ده‌گیرێت و مامه‌ڵه‌ی قاچاغچێتیشی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هه‌نگاوی یه‌كه‌م بۆ رێگریكردن له‌گرانبوونی گه‌نم له‌ شاره‌كه‌.

 PUKmedia   ئازاد شوكر/ كه‌ركوك

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket