riklam

بڕوانامەی دەرچونی باوەڕپێکراو درایە خوێندکارانی خولی سلێمانی_ئەسفەهان

کوردستان 05:57 PM - 2022-05-21

دوای بەشدارییكردنیان لە خولی فێركردن و راهێنانی (شێوازی داڕشتنی راپۆرت و چۆنیەتی دروستكردنی هەواڵ) لە شاری سلێمانی و شاری ئەسفەهان ، ئێوارەی ئەمڕۆ  ٢٠٢٢/٥/٢١ لە هۆڵی دیالۆگ لە شاری سلێمانی ، رۆژنامەنوسانی بەشداربووی خولەكە ، بڕوانامەی دەرچونیان پێ بەخشرا. 

 

لە وتەیەكدا بەڕێز رەزای رەحمەتییان -سەرپەرشتیاری دەزگای میدیایی جام كوردی  ، سوپاسی هەوڵ و تێكۆشانی ئەو كۆمەڵە میدیاكارەی شاری سلێمانی كرد كە بە پەرۆشەوە خولەكەیان تەواو كرد و وەك دەزگای میدیایی جام كوردی-ش بەڵێنی بەردەوامیی ئەم جۆرە خولانەی دا بۆ رۆژنامەنوسانی سلێمانی و هەموو شارەكانی تری كوردستان.

 

دواتر كاروان ئەنوەر سكرتێری لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنوسانی كوردستان  ، سوپاسی سەندیكا و رۆژنامەنوسانی سلێمانی گەیاندە ئاغای رەحمەتییان و  وەزارەتی رۆشنبیریی كۆماری ئیسلامیی ئێران و وتی ئەم چالاكییە بەشانازییەوە دەچێتە مێژووی سەندیكای ڕۆژنامەنوسانی كوردستانەوە ،چونكە بۆ یەكەم جارە كۆمەڵێك رۆژنامەنوس  دەچنە دەرەوەی كوردستان و بەشداریی  خولێكی ئاست بەرزی لەو جۆرە بكەن. 

 

خولەكە چالاكییەكی هاوبەشی لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنوسانی كوردستان و رۆژنامەی جام كوردی و  رێکخراوی گه‌شه‌پێدانی مه‌ده‌نیه‌ت – CDO  بوو ، لە مانگی دوانزەی ساڵی رابردوودا لە سلێمانی و لەمانگی دووی ئەمساڵدا بە بەشداریی نزیكەی ٢٠ میدیاكاری شاری سلێمانی بەڕێوەچوو .

 

PUKmedia ڤینۆس تۆفیق 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket