riklam

کتێبی کۆندۆلیزارایس لوتکەی شەرەفمەندی بڵاوکرایەوە

کتێب 04:28 PM - 2022-05-21

ئێوارەی ئەمڕۆ لە مەراسیمێکی شایستەدا بە ئامادەبونی ستران عەبدوڵڵا لێپرسراوی مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتیی نیشـتمانیی کوردستان و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی راگەیاندن و خوێنەران کتێبی (کۆندۆلیزارایس لوتکەی شەرەفمەندی) لە ساڵۆنی کوردستانی نوێ ناساندن و خوێندنەوەی بۆ کرا.

 

لەو بارەیەوە بارام سوبحی وەرگێڕی کتێبەکە بۆ PUKmedia وتی: کتێبەکە لە زمانی عەرەبییەوە وەرمگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی و پێشتر سەرجەم بەشەکانی کتێبەکە کە خۆی لە 9 ناونیشانی جیاواز دەبینێتەوە، لە 9 پاشکۆی تایبەتی کوردستانی نوێ لە ساڵی 2018 بڵاوکراوەتەوەو بە سوپاسەوە هەر لەلایەن کوردستانی نوێوە ئەرکی چاپکردنی کتێبەکە گیراوەتە ئەستۆ.

 

وتیشی: یەکێک لە دیارترین رووداوەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رژێمی بەعس بوو لە ساڵی 2003 کەدەیان ساڵ بوو لەلایەن ئەو رژێمەوە میلەتەکەمان دەچەوسێنرایەوە، هەروەها پاش رووخانی ئەو رژێمە سەرۆکە یەک لەدوای یەکەکانی عیراق تەوەرێکی گرنگی کتێبەکەیە، تا ئەو کاتەی سەرۆک مام جەلال دەسەڵاتی سەرۆکایەتی عیراق دەگرێتە دەستوو رۆڵێکی کاریگەر دەبێنێت لە ئاشتەوایی و پێکەوە ژیان لە عیراقدا.

 

ئەوەشیخستەروو، لە بیرەوەرییەکانی کۆندۆلیزارایس دا لە بەشی وێنەکاندا چەند وێنەیەکی خۆی و سەرۆک مام جەلالی داناوەو سڵاوی خۆی گەیاندوەتە سەرۆک مام جەلال کە وەک سەرکردەیەکی کورد هەوڵی زۆری داوە بۆ ئازادکردنی عیراق و پێکەوە ژیان لە عیراقدا.

 

لە کۆتاییدا وتیشی: کتێبەکە لە 282 لاپەڕە پێکهاتوەو تەواوی کتێبەکە باس لە بیرەوەرییەکانی کۆندۆلیزارایس دەکات و یەکێک بووە لە کەسایەتییە دیارەکانی ئەمریکا کە رۆڵی گرنگی هەبوە لە عیراق.

 

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket