riklam

عیراق له‌دووڕێیانی برسێتی و به‌پارێزراوی خۆراكدایه‌

عیراق 02:48 PM - 2022-05-21

شاره‌زایه‌كی ئابوریی ده‌ڵێت، عیراق پێویستی به‌ یاسای پاراستنی خۆراك هه‌یه‌و پێویسته‌ وڵات بپارێزرێت له‌قه‌یران و برسیه‌تی.

ساڵح هه‌ماشی شاره‌زایه‌كی ئابورییه‌، ده‌ڵێت قه‌یرانی خۆراك بوونی هه‌یه‌ له‌ وانه‌شه‌ ببێته‌ هۆی برسێتی .

هه‌ماشی له‌ لێدوانێكیدا بۆ PUKmedia  وتی:من له‌گه‌ڵ یاسای پاراستنی خۆراكم و پێداگیری ده‌كه‌م تاوه‌كو ئه‌م یاسایه‌ جێبه‌جێ بكرێت وه‌كو چه‌ند وڵاتێكی تر، هاشمی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پێویسته‌ ڕێگری بكرێت له‌ دروستبوونی ئه‌و قه‌یرانه‌ له‌رێگه‌ی پاراستنی خۆراك گه‌ربێت و جێیه‌جێ نه‌كرێت برسێتی روو له‌ عیراق ده‌كات.

هه‌روه‌ها وتیشی: یاسای پاراستنی خۆراك پلانێكی كورت خایه‌نه‌و تاوه‌كو ده‌گه‌ینه‌ دارشتنه‌وه‌ی پلانێكی درێژخایه‌ن و رێك كردنه‌وه‌ی كه‌م و كورتی كێشه‌كانی زه‌ویه‌ كێڵگه‌یه‌كان و سه‌رچاوه‌ی بیره‌كان و رێكخستنی كارگه‌ی دروستكردنی خۆراكی .

ئه‌وه‌ی حكومه‌تی فیدراڵی له‌شێوه‌ی مووچه‌یه‌ نه‌ك یاسای پاراستنی خۆراك وا پێویست بوو كه‌ ناوببرێت به‌ مووچه‌ی رووبه‌روبونه‌وه‌ی گرانی، چونكه‌ به‌رزبوونه‌وه‌یه‌ك هه‌یه‌ له‌ نه‌رخه‌كانی 2021 كه‌ ناتوانرێت كه‌م وكورتیه‌كان ته‌واوبكرێت و پێداویستیه‌كان پڕبكرێته‌وه‌ .

هاوكات ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، حكومه‌ت پێویسته‌ سه‌ره‌تا پلان دابڕێژێت دواتر پاره‌ی بۆ ته‌رخان بكات، تاوه‌كو بزانرێت به‌ته‌واوه‌تی پێویست به‌ چه‌ند بڕه‌ پاره‌ ده‌كات و به‌پێی ئه‌وه‌ كاربكات، به‌ڵام لێره‌دا حكومه‌ت پاره‌ ته‌رخان ده‌كات و دواتر كارده‌كات له‌سه‌ر پلانه‌كه‌، كه‌ ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی سه‌ر نه‌گرتنی پلان و چاره‌سه‌رنه‌كردنی گرفته‌كان و دروستبوونی قه‌یران.

PUKmedia  تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket