}

لە سەفەردا پێویستە چیبكەیت؟

هەمەڕەنگ 01:07 PM - 2022-05-21

لەكاتی گەشتكردندا چەند رێنماییەك هەیە كە پێویستە گەشتیاران رەچاوی بكەن، لەم بابەتەی گۆڤاری سەیدەتی-دا چەند رێنماییەك بۆ گەشتیاران دەخەینەڕوو كە بریتین لە:

-نەخشەی هۆتێلەكەت بەگرنگترین خاڵ دادەنرێت لەكاتی سەفەرەكەتدا كەپێویستە رەچاوی بكەیت، پێویستە لە سەنتەری شاردا بێت تاوەكو چێژ لە گەشتەكەت ببینیت و سەردانی زۆرترین شوێن بكەیت،  هاوكات پێویستە نزیك بێت لە هەموو ئەو خزمەتگوزاریانەی كە گەشتیار پێویستی پێیدەبێت.

-كاتێك كە بیر لە نەخشەی هۆتێل دەكەیتەوە دەبێت ئەوەش بزانیت كە پارێزراوی گرنگترە لە ئاسودەیی، بۆیە گرنگە كە گەشتیار هەست بەپارێزراوی بكات و لە هەر حاڵەتێكی نەخوازراویشدا پێویستە ئەو شوێنە جێبهێڵێت و هۆتێلێكی دیكە هەڵبژێرێت.

-هەروەها ئەو خاڵانەی گرنگە بوونی هەبێت لە هۆتێلدا بۆ گەشتیاران، بریتییە لە خاوێنی و ژورێكی راخراو بە جوانترین و باشترین شێوە و خزمەتگوزارییەكی باش كە گەشتیار رازی بكات.

PUKmedia گۆڤاری سەیدەتی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket