riklam

ساڵۆنی لاپەڕە نۆ كۆڕێك بۆ سەعدی عەلی سازدەكات

کوردستان 11:44 AM - 2022-05-21

ساڵۆنی لاپەڕە نۆ كۆڕێك بۆ نووسەر سەعدی عەلی لەبارەی كتێبی ھەقیقەت لەھزری مندا سازدەكات.

لە درێژەی چالاكییەكانیدا، بەئامادەبوونی ژمارەیەك لەنووسەران و رۆژنامەنووسان و رۆشنبیران،  ساڵۆنی لاپەرە نۆی ناوەندی هەولێری مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، كۆڕێكی بۆ نووسەر سەعدی عەلی لەبارەی كتێبی ھەقیقەت لەھزری مندا كە لە نووسینی خۆیەتی رێكخست.

لەكۆڕەكەدا ژمارەیەك لەنووسەرو رۆژنامەنووس و شاعیرو چالاكوانی مەدەنی شاری هەولێر بەڕێوەچوو، تێیدا نوسەری كتێبەكە باسی لەناوەڕۆكی كتێبەكە كردو وتی: ناوی ئەو كتێبەم بەواتای كەسی یەكەمی تاك دێت بۆ ئەوەی ئەو راستیەی كە من بۆی چوومە راستی خۆمەو من وای بۆ دەچم مەرج نییە راستییەكە ئێوە لەگەڵ من هاوڕابن لەوانەیە بەشێكتان هاوڕابن لەوانەشە زۆربەتان و لەوانەشە كەستان هاوڕانەبن و دژیشی بن، بەڵام ئەو ئەركەم خستە ئەستۆ كە لەسەرەتادا دوو دڵ و ڕاڕا بووم لەوەی چۆن بتوانم بابەتێكی لەو جۆرە پێشكەشی خوێنەرەكانی بكەم كە تا ئێستا تەنیا شیعرو چیرۆك و رۆمانم نووسیوە.
دواتر ژمارەیەك لەبەشداربوان بەڕاو سەرەنج بەشداریان لەگفتوگۆی كۆڕەكە كرد. 

PUKmedia كاروان مەسعود-ڕەوەست نەوزاد

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket