riklam

نرخی نەوت بەرزدەبێتەوە

ئابوری 10:31 AM - 2022-05-21

بەهۆی بایكۆت كردنی نەوتی رووسیا لەلایەن یەكێتی ئەوروپاوە، نرخی نەوت بەشێوەیەكی بەرچاو بەرز دەبێتەوە.

 بەهۆی كەمبوونەوەی كۆرۆنا لە چین،  كەبووە هۆی كەم بووەنەوەی گەشەكردنی ئابوری، هاوكات بەرزبوونەوەی گرێبەستی ماددەی خاوی نەوت بەشێوەیەك بووە كە بەرمیلێك نەوت لە مانگی  شەش و حەوتی ساڵی رابردوو 51 سەنت واتا بەڕێژەی 0.5% بەرزبووەتەوە و نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت 112.55 دۆلاربووە، هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاو لە رۆژئاوای تەكساس و ناوەڕاستی ئەمریكا لە مانگی پێنج و شەشی هەمان ساڵ بەڕێژەی  0.9% واتا 1.02 دۆلار بەزبووەتەوە، كەدەكاتە 113.23 دۆلار.

هاوكات كریج ئەیرلام توێژەری بازاڕە گەورەكان رایگەیاند: بە بەردەوام بوونی هەوڵی یەكێتی ئەوروپا بۆ بایكۆت كردنی نەوتی رووسیا گرتنەوەبەری رێوشوێنەكانی روبەڕوبوونەوەی كۆرۆنا لە چین مەترسی لە بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی نەوت دەكرێت لە جیهاندا.

PUKmedia ئاژانسەكان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket