riklam

روسیا هەناردەكردنی غاز بۆ فنلەندا رادەگرێت

جیهان 09:35 AM - 2022-05-21

كۆمپانیای كارپێكردنی سیستمی غازی فنلەندا رایگەیاند: كۆمپانیای گازپرۆمی روسی بەهۆی شێوازی پێدانی شایستە داراییەكانەوە هەناردەكردنی غازی بۆ وڵاتەكەیاند راگرتوە.
كۆمپانیای غازی فنلەندی لە راگەینراوێكیدا دەڵێت: لەئەمڕۆوە 21ی 5ی 2022، كۆمانیای گازپرۆمی روسی هەناردەكردنی غازی بۆ وڵاتەكەیانی لەخاڵی ئیماترا راگرتوە كە پەیوەندی بەناكۆكییە نێودەوڵەتییەكانەوە هەیە لەبارەی شێوازی پێدانی شایستە داراییەكانی وزە. 
هاوكات كۆمپانیای گازپرۆمی روسی داوای لەوڵاتانی ئەوروپی كردوە كە دەبێت وڵاتانی ئەوروپا پارەی ئەو غازەی لەروسیای دەكڕن رۆبڵی پێبدەن، ئەوەش بەهۆی سزاكانی وڵاتانەوە كە لەئەنجامی شەڕی نێوان روسیاو ئۆكرانیا خراوەتە سەر روسیا، بەڵام فنلەندا رەتیكردوەتەوە شایستە داراییەكانی كڕینی غاز بەڕۆبڵ بداتە روسیا.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket