riklam

ژووری بازرگانی سلێمانی پڕۆتۆكۆڵێكی كاری هاوبەش لە گەڵ ئەرمینیا ئیمزا دەكات

کوردستان 05:19 PM - 2022-05-20

وەفدێکی بازرگانی سلێمانی بەمەبەستی ئەنجامدانی جەند دیدار و کۆبوونەوەیەک لەشاری یەریڤانی وڵاتی ئەرمینیان و لەگەڵ (ئەرمین ئەرزومەنیان)، جێگری وەزیری ئابووری ئەرمینیا كۆبوونەوە.

سیروان محەمەد سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند: داوامان لە جێگری وەزیری ئابوری وڵاتی ئەرمینیا کرد کارئاسانی زیاتر بۆ بازرگانان و خاوەنکاران بکات کاربکرێت بۆ کردنەوەی ھێڵێکی ئاسمانی لە نێوان شاری سلێمانی و شاری یەریڤانی پایتەختی ئەرمینیا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا : داواتر وەفدی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەگەڵ ئەرمین ئەرڤازیان _ سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە وەزارەتی دارایی کۆبوونەوە، گفتۆگۆ کرا لەبارەی ھاتنی وەفێکی بازرگانی وڵاتی ئەرمینیا بۆ شاری سلێمانی و کردنەوەی بانکێکی ئەرمینیا لە ھەرێمی کوردستان تاکو بازرگانان بتوانن بە شێوەیەکی ئاسانتر بازرگانی بکەن.

لەدرێژەی سەردانەکەیاندا وەفدەكەی ژووری بازرگانی سلێمانی پرۆتۆکۆڵی کاری هاوبەشی لەگەڵ ژووری بازرگانی و پیشەسازی ئەرمینیا ئیمزا كرد.

لەبارەی ئیمزاکردنی کاری هاوبەشیانەوە  سیروان محەمەد ڕایگەیاند: چەند خاڵێکی گرنگمان باسکردووە بۆ هاندانی بازرگانان و خاوەنکاران بەتایبەت کردنەوەی بانکێکی بازرگانی تا بازرگانان بتوان لەڕێگەی ئەو بانکەوە کارەکانیان بکەن.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket