riklam

خانمێک له‌ گونده‌که‌ی خۆیان کتێبخانه‌یه‌ک ده‌کاته‌وه‌.

کتێب 09:17 PM - 2022-05-19

خاتوو ئه‌میره‌ محه‌مه‌د له‌ گوندی ده‌شتی تلێی شارباژێڕ، ماڵه‌که‌ی خۆی ده‌کاته‌ کتێبخانه‌یه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌ ناوه‌ندێکی ڕۆشنبیریی و مه‌عریفی.

 

ئامانجی ئه‌م خاتوونه‌ له‌مکاره‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ خوێندکاران و توێژه‌ران  له‌ سنووری شارباژێڕ ئه‌گه‌ر هه‌ر کات پێویستیان به‌ سه‌رچاوه‌ بوو بۆ کاره‌ زانستییه‌کانیان ئاسان ده‌ستیان بکه‌وێت و ده‌توانن له‌داهاتوو سوودی لێوه‌ر بگرن.

 

ئه‌مکاره‌ی ئه‌میره‌ محه‌مه‌د به‌ پشتیوانی خێزانه‌که‌ی ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ له‌ بره‌و سه‌ندندایه‌و به‌رده‌وام له‌ ڕێگه‌ی چه‌ند که‌سایه‌تییه‌که‌وه‌ سه‌رقاڵی په‌یداکردنی کتێب و سه‌رچاوه‌یه‌ بۆ کتێبخانه‌که‌ی.

 

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket