riklam

د.بڕیار ڕەشید: فراكسیۆنی یەكێتی كێشەی نەبوونی دەرمان لەسلێمانی چارەسەر دەكات

کوردستان 04:03 PM - 2022-05-19

ئەندامێكی پەرلەمانی عیراق لەفراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایگەیاند: هەفتەی داهاتوو وەزارەتی تەندروستی عیراق و تەندروستی سلێمانی سەبارەت چارەسەركردنی كێشەی دەرمان كۆدەبنەوە.

لەوبارەیەوە د. بڕیار ڕەشید تایبەت بە PUKmedia ی ڕاگەیاند: ماوەیەكە لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی عیراق  و بەشی كیمادیا لەسەر خەتین، كۆمەڵێك لێك تێنگەیشتن هەیە لەنێوان وەزارەتی تەندروستی عیراق و تەندروستی سلێمانی، هەر لایەك كۆمەڵێك تێبینیان هەیە، هەوڵمان بۆ داوە و داوامان كرد كە دانیشتنێكی ڕاستەوخۆ لەنێوان وەزارەتی تەندروستی عیراق و تەندروستی سلێمانی ئەنجامبدرێت.

وتیشی: وەزارەتی تەندروستی ڕەزامەندی نیشانداوە بۆ دانیشتنەكە و تەندروستی سلێمانیشمان لەوبارەیەوە ئاگادار كردۆتەوە و هەفتەی داهاتوو دانیشتنەكە بەڕێوەدەچێت و لەسەر كێشە و گرفت و كەموكوڕییەكان قسە دەكرێت پاڵپشتییەكی باشیش هەیە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان.

PUKmedia تایبەت    

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket