riklam

حکومەت گەنمی جوتیاران لەدەرەوەی سایلۆکان دەکڕێتەوە

کوردستان 02:57 PM - 2022-05-19

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندوە لەرێی دوو کۆمپانیاوە بەرهەمی گەنمی جوتیاران لەدەرەوەی سایلۆکان دەکڕدرێتەوە.

وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا کە کۆپیەکی دەست PUKmedia کەوتوە رایگەیاند: لە پێناو بەرژەوەندی گشتی هاوڵاتیان و بەبازاڕکردنی بەرهەمی گەنمی ئەمساڵی جوتیاران ،بریاردرا بەکڕینەوەی گەنمی جوتیاران لە دەرەوەی پڕۆسەی وەرگرتنی گەنم لە سایلۆکانی هەرێمی کوردستان. بەپێی گرێبەستی نێوان وەزارەت و هەر دوو کۆمپانیای(خۆشناو و قەیوان ) کە پڕۆژەی بەبازاڕکردنی گەنمی جوتیاران جێبەجێدەکەن .
بەم شێوەیەی خوارەوە :

١/ نرخی هەر تەنێکی گەنمی پلەیەک (850,000)هەشت سەد و پەنجا هەزار دینارە ، بەهەمان ئەو نرخەی کە لە سایلۆکانی عێراق وەردەگیرێتەوە .

۲/ وەرگرتنەوەی گەنمی جوتیاران بەپێی مواسەفات و ستاندەری وەزارەتی بازرگانی حکومەتی عێراقی فیدراڵ دەبێت.

٣/ جوتیاران دەتوانن لەدوای پشکنین و وەرگرتنی گەنمەکانیان پارەی شایستەی دارایی خۆیان راستەوخۆ وەربگرن .

٤/لەرێکەوتی(2022/6/1) پڕۆسەی وەرگرتن لە سایلۆکان لەلایەن هەردوو کۆمپانیای سەرپەرشتیاری پڕۆژەی بەبازاڕکردنی گەنم دەستپێدەکات و جوتیارانی هەرێمی کوردستان دەتوانن گەنمەکانیان تەسلیم بکەن و ماوەی رادەستکردن (44)ڕۆژ دەخایەنێت و تاوەکو 2022/7/14 کۆتای دێت .

٥/لێژنەی ڕاییکردنی کارەکانی پڕۆژەی بەبازاڕکردنی گەنم ، بەدواداچوونی بەردەوام و چاودێری و سەرپەرشتیاری رێڕەوی کاری پڕۆسەی وەرگرتنی گەنم دەکات .

 

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket