riklam

پرسه‌نامه‌ی مه‌كته‌بی راگه‌یاندن بۆ كۆچی دوایی رۆژنامه‌نوس سه‌فین ئه‌حمه‌د

کوردستان 01:41 PM - 2022-05-19

مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ كۆچی دوایی رۆژنامه‌نوس سه‌فین ئه‌حمه‌د پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌كه‌ی ده‌كات.

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌..
به‌‌ڕێزان خێزان و خانه‌واده‌ی كۆچكردوو كاكه‌ سه‌فین
به‌بیستنی هه‌واڵی كۆچی دوایی رۆژنامه‌نوس (سه‌فین ئه‌حمه‌د)، دڵگران و نیگه‌ران بووین. 

كۆچكردوو (سه‌فین ئه‌حمه‌د) رۆژنامه‌نوسێكی خه‌مخۆر و به‌ئه‌مه‌ك و دڵسۆزی مه‌كته‌بی رایگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بوو، كۆچكردنی جێگای داخێكی گه‌وره‌یه‌.

به‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌وه‌ پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خۆمان و خێزان و خانه‌واده‌و رۆژنامه‌نوسان ده‌كه‌ین و هاوبه‌شی ئه‌م خه‌مه‌ گه‌وره‌یه‌ین.
خوای گه‌وره‌ له‌كاكه‌ ( سه‌فین) خۆش بێت و جێگای به‌هه‌شتی به‌رین بێت، سه‌بوریی و دڵنه‌واییش به‌خانه‌واده‌ سه‌ربه‌رزه‌كه‌ی ببه‌خشێت.
انا لله و انا الیه‌ راجعون

مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket