riklam

موسه‌نا ئه‌مین: خۆراكی مانگانه‌ له‌كاتی خۆیدا ده‌گاته‌ هه‌رێم

کوردستان 12:26 PM - 2022-05-19

ئه‌مڕۆ پێنچ شه‌ممه‌، وه‌فدێكی وه‌زاره‌تی بازرگانی عیراق سه‌ردانی كۆگاكانی خۆراك و دیارییكردنی كه‌م و كورتیه‌كانی پارێزگای سلێمانیان كرد.

موسه‌نا ئه‌مین ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراق له‌كۆنفراسێكی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند: دوێنی به‌ مه‌به‌ستی راستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ تێگه‌یشتنه‌كان له‌نێوان عیراق و هه‌رێم سه‌باره‌ت به‌و خۆراكانەی كه‌له‌ به‌غدا ره‌وانه‌ی سلێمانی ده‌كرێن، راسته‌وخۆ سه‌ردانی كۆگاكانمان كرد و له‌ناو كۆگاكانه‌وه‌ په‌یوه‌ندیم به‌ وه‌زیری بازرگانی كردو پێم راگه‌یاند، هیچ كێشه‌یه‌كی دابه‌شكردنی خۆراك له‌ به‌غدا بوونی نیه‌و له‌كاتی خۆیدا ده‌گاته‌ شوێنی مه‌به‌ست.

 هاوكات باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌و كه‌م و كورتیانه‌ی كه‌باس ده‌كرێن سه‌باره‌ت به‌ نه‌بوونی خۆراك و دره‌نگ گه‌یشتنی خۆراكه‌كان دووره‌ له‌راستیه‌وه‌، چونكه‌ خۆمان ئه‌مجاره‌ بێ ئه‌وه‌ی ئاگاداریان بكه‌ینه‌وه‌ سه‌ردانمان كردن و بینیومانه‌ جگه‌ له‌وخۆراكه‌ی ره‌وانه‌مان كردوه‌ خۆراكی تر له‌ كۆگاكاندا بوونی هه‌بووه‌، به‌ڵام دابه‌ش نه‌كراوه‌ به‌سه‌ر هاووڵاتیاندا .

موسه‌نا ئه‌مین راشیگه‌یاند: جگه‌ له‌وه‌ی كه‌ نه‌بوونی خۆراك له‌كۆگاكان دووره‌ له‌راستیه‌وه‌ پێچه‌وانه‌ی یاساش كار كراوه‌ له‌كاتێكدا كه‌ ئۆتۆمبێله‌كانی به‌غدا دێن شتومه‌كه‌كان ده‌گوازرێته‌وه‌ ئۆتۆمبێلێكی تر، به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌ژمار بكرێن تاوه‌كو دواتر دابه‌شبكرێت به‌سه‌ر هاووڵاتیاندا، هه‌روه‌ها ئه‌م مه‌رجانه‌ی به‌كاری ده‌هێنن ناته‌ندروسته‌و دژی یاسایه‌، هاوكات وه‌ك شۆفێره‌كانیش ده‌ڵێن، ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ده‌كه‌ن، كه‌ سوكایه‌تییان پێده‌كرێت، له‌كاتی گواستنه‌وه‌ی شتومه‌كه‌كاندا.

 PUKmedia

فۆتۆ.. جه‌مال سه‌رگه‌تی



ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket