}

مامۆستایه‌ك به‌شێوازێكی جیاواز ماڵئاوایی له‌خوێندكاران ده‌كات

هەمەڕەنگ 05:14 PM - 2022-05-18

وه‌لید جاسم مامۆستای یه‌كێك له‌خوێندنگاكانی كه‌ركوك له‌ گه‌ڵ كۆتایی هاتنی تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی ساڵ، به‌شێوازێكی جیاواز ماڵئاوایی له‌ خوێندكاره‌كانی كرد.

له‌و باره‌یه‌وه‌ مامۆستا جاسم كه‌ مامۆستایه‌كه‌ له‌نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب له‌ شاری كه‌ركوك به‌ PUKmedia ی وت، كه‌وا كۆتایی ساڵ و ماڵئاوایی ساتێكی دڵته‌نگیه‌ بۆیه‌ ویستم ئه‌مساڵ جیاواز له‌ ساڵانی ڕابردوو ماڵئاوایی له‌ خوێندكاره‌كانم بكه‌م تا جه‌وێك دروست بێت كه‌س هه‌ست به‌دڵته‌نگی نه‌كات وخوێندكاران هه‌ست به‌ هیچ جیاوازیه‌ك نه‌كه‌ن وئه‌و هه‌سته‌یان لا دروستكه‌م كه‌ هه‌مویانم خۆش ده‌وێت، بۆیه‌ هه‌ستام به‌ دروستكردنی كارتونێكی چوار گۆشه‌یی و ئاوێنه‌یه‌كم له‌نێو كارتونه‌كه‌ دانا و به‌خوێندكارانم وت له‌ ناو ئه‌و كارتونه‌ وێنه‌ی ئه‌و خوێندكاره‌م داناوه‌ دانه‌ دانه‌ سه‌یریكه‌ن بزانن كێیه‌، بۆیه‌ خوێندكاره‌كان زۆر به‌په‌رۆش بوون تا بزانن كێیه‌. هه‌ر خوێندكارێك ده‌چووه‌ سه‌ر كارتونه‌كه‌و وێنه‌ی خۆی له‌ ئاوێنه‌كه‌ ده‌بینی بزه‌یه‌ك ده‌یگرت و ده‌یوت ترسام من نه‌بم بۆیه‌ هه‌مویان بۆیان ده‌ركه‌وت كه‌وا هه‌مویانم خۆش ده‌وێت. 

ئه‌و مامۆستایه‌ وتیشی: ناوه‌نده‌كانی خوێندن ته‌نها بۆ خوێندن نیه‌ به‌ڵكو ده‌بێت له‌ پاڵ خوێندن په‌روه‌رده‌و خۆشه‌ویستی نێوان مامۆستاو خوێندكاریش گرنگی تایبه‌تی پێ بدرێت.

PUKmedia ئازاد شوكر/ كه‌ركوك

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket