وه‌زیری ته‌ندروستی: حاڵه‌تێكی گومانلێكراوی تای خوێنبه‌ربوون ده‌ستنیشان كراوه
کوردستان 04:26 PM - 2022-05-18
حاڵه‌تێكی دیكه‌ی گوماناوی تای خوێنبه‌ربوون كه دانیشتووی شه‌نگال له‌شاری زاخۆيه به‌سه‌ره‌تایی ده‌ستنیشانكراوه‌و ره‌وانه‌ی شاری دهۆك كراوه.
وه‌زیری ته‌ندروستی له‌باره‌ی تای خوێنبه‌ربوونه‌وه په‌یامێك بڵاوده‌كاته‌وه‌و ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات، حاڵه‌تێكی دیكه‌ی گومانلێكراوی دانیشتووی شه‌نگال له‌شاری زاخۆ به‌سه‌ره‌تایی ده‌ستنیشانكراوه‌و ره‌وانه‌ی شاری دهۆك كراوه.
د. سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی له‌باره‌ی په‌تای خوێنبه‌ربوونه‌وه ده‌ڵێت، ئه‌و په‌تایه نه‌خۆشیه‌كی نوێ نیه، نه‌خۆشیه‌كی هاوبه‌شی نێوان ئاژه‌ڵ و مرۆڤه، ده‌گوازرێته‌وه، به یه‌كێك له نه‌خۆشیه مه‌ترسیداره‌كان داده‌نرێت به‌هۆی زۆری ڕێژه‌ی په‌ككه‌وتن و مردن له‌نێو تووشبووانداو بۆ كۆنتڕۆڵكردن و ڕێگه‌گرتن له تووشبوون و بڵاوبوونه‌وه و ته‌شه‌نه‌كردن، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ندین ڕێكاری ده‌ست پێكردووه بۆ پاراستنی هاووڵاتیان.
وتیشی: ڕێژه و ژماره‌ی تووشبووان ده‌وه‌ستێته سه‌ر به‌رنامه‌ی دۆزینه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كان له‌لایه‌ن تیمه‌كانی ته‌ندروستی كه به قۆناغێكی گرنگی كۆنتڕۆڵكردن داده‌نرێت و ڕۆژانه ئه‌م پڕۆسه‌یه ئه‌نجام ده‌درێت و گومانلێكراوان ده‌دۆزرێنه‌وه و نمونه‌ی پشكنین وه‌رده‌گیرێت، دوای پشكنینی تاقیگه‌یی و دڵنیابوونه‌وه و پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ڕاده‌گه‌یه‌نرێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: حاڵه‌تێكی دیكه‌ی گومانلێكراوی دانیشتووی شه‌نگال له‌شاری زاخۆ به‌سه‌ره‌تایی ده‌ستنیشانكراوه‌و ڕه‌وانه‌ی شاری دهۆك كراوه، به‌هۆی بوونی پێشینه‌ی سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ و نیشانه‌كانی خوێنبه‌ربوون له نه‌خۆشخانه خه‌وێندراوه‌و تائێستا‌و تا ڕاده‌یه‌ك باری ته‌ندروستی جێگیره و چاره‌سه‌ركردنی به‌رده‌وامه، وێڕای بوونی حاڵه‌تێكی پشتڕاستكراوه‌ی پێشووی شاری هه‌ولێر كه دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری ته‌واو و ڕێكاری پێویست ڕه‌وانه‌ی ماڵه‌وه كراوه.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، كاری ئێستای زۆر گرنگ ڕێكاری هاوبه‌شی تیمه‌كانی ڤێترنه‌ری و تیمه‌كانی چاودێری ته‌ندروستی شوێنه‌گشتیه‌كانه، تكا له به‌رپرسانی یه‌كه ئیداریه‌كانی سه‌رجه‌م پارێزگا و قه‌زا و ناحیه و كۆمه‌ڵگه‌كانی نیشته‌جێ بوون ده‌كه‌ین چاوكراوه‌تر و زیاتر چاودێری شوێنه نافه‌رمیه‌كانی سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ بكه‌ن و ڕێگری له سه‌رپێچی سه‌ربڕین و فڕۆشتنی گۆشت و ئاژه‌ڵان نافه‌رمی بكه‌ن.
PUKmedia راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
08:59 PM - 2024-04-19
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
زۆرترین خوێنراو
-
پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی به‌غدای ده‌وێت
کوردستان 10:40 AM - 2024-04-20 -
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19