riklam

ھۆڵی نەشتەرگەری بۆ نەخوشخانەی شەهید خالید گەرمیانی دروستدەكرێت

کوردستان 10:12 PM - 2022-05-17

ھۆڵی نەشتەرگەری بۆ نەخوشخانەی گشتی شەهید خالید گەرمیانی دروست دەكرێت كە بڕیارە لە ماوەی 100 رۆژدا تەواو بكرێت.

بودجەی پرۆژەكە لە لایەن رێخراوی GIZ ئەڵمانییەوە دابینكراوە بە سەرپەرشتی بەشی ئەندازەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندورستی گەرمیان دەستبە جێبەجێكردنی كراوە، لەو باریەوە سامان سەرتیپ بەڕێوبەری نەخوشخانەی گشتی شەهید خالد گەرمیانی لەكفری بە PUKmedia ی راگەیاند: جێبەجێكردنی پڕۆژەكە خزمەتیكی زۆری كەرتی تەندروستی دەكات چونكە بەشێك لە هاووڵاتیانی سنووری دیالە و سەڵاحەدین بۆ چارەسەری تەندروستی ڕوو لەكفری دەكەن.

PUKmedia حەیدەر زەنگەنە-كفری


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket