riklam

سلێمانی.. دیداری خوێندكاری كارامە بەڕێوەدەچێت

کوردستان 05:26 PM - 2022-05-17

لەشاری سلێمانی و لە هۆڵی تەوارو بەئامادەبوونی بەشێك لەمامۆستایانی زانكۆ و خوێندكاران، كۆلیجی تەكنیكی كارگێڕی زانگۆی پۆلەتەكنیكی سلێمانی، دیداری خوێندكاری كارامەی ئەنجامدا.
لەو دیدارەدا 8 خوێندكار لە بوارە جیاوازەكاندا سیمینارێكیان ئەنجامدا و باسیان لە بوارەكەی خۆیان كرد، لەلایەن لیژنەیەكی پسپۆڕەوە هەڵسەنگاندنیان بۆ كرا.
بەشداربوانیش بەخۆشحاڵیەوە بەشداریان لەو دیدارە كردو وەك خۆشیان ئاماژەیان بۆ كرد، ئەم جۆرە دیدارانە گرنگن و كرانەوەیەك دەبێت تا ئەوانیش بتوانن لە كۆڕو سیمینارەكاندا گفتوگۆبكەن و لەسەر بابەتەكان قسەبكەن.
PUKmedia جەمال سەرگەتی فۆتۆ: شاد ئیبراهیم 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket