riklam

یەكێتی لە بەغداوە هەوڵی چارەسەری كێشەكانی نەخۆشخانەی هیوا دەدات

کوردستان 12:07 PM - 2022-05-17

فراكسیۆنی یەكێتی لە بەغدا هەوڵی چارەسەری كێشەكانی نەخۆشخانەی هیوا دەدات و بۆ ئەو مەبەستەش نووسراوێك ئاڕاستەی ئەنجومەنی نوێنەران دەكات، هاوكات دەستەی داكۆكیكردن لە نەخۆشخانەی هیواش داوای بەهاناوەچوونی نەخۆشخانەكە دەكەن.

دكتۆر یاد نەقشبەندی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا بە كوردسات نیوزی رایگەیاند: فراكسیۆنی یەكێتی لە بەغدا هەوڵی چارەسەری كێشەكانی نەخۆشخانەی هیوا دەدات و بۆ ئەو مەبەستەش نووسراوێك ئاڕاستەی ئەنجومەنی نوێنەران دەكات.

وتیشی: ئەركی چارەسەركردنی كێشەكان بە تەنیا لە ئەستۆی حكومەتی هەرێم نییە، بەڵكو لە ئەستۆی حكومەتی عیراقیشە، پێداویستییەكان دابین بكات و گرفتەكان چارەسەر بكات. 

هاوكات دوای شەوێك مانەوەیان لە نەخۆشخانەی هیوا، دەستەی داكۆكیكردنی نەخۆشخانەكە یاداشتنامەیەكیان ئاڕاستەی ولایەتەیەكگرتوەكان و حكومەتی هەرێمی كوردستان و سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەكان كرد و لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیشدا رایانگەیاند: لەنەخۆشخانەكەدا دەرمان بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە نەماوە و پێویستە بەزووترین كات دەرمان و پێداویستی پزیشكی بۆ نەخۆشخانەكە دابینبكرێت.

راشیانگەیاند: بەشێك لە ئامێرەكانی نەخۆشخانەی هیوا بەهۆی كۆنی و چاكنەكردنەوەیان لەكاركەوتوون، لە ئێستاشدا تەنها دوو ئامێر لە نەخۆشخانەكەدا بوونی هەیە ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی درەنگ پشكنین بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە بكرێت و نەخۆشییەكەیان دیاریبكرێت، بۆیە پێویستە حكومەت و رێكخراوی تەندروستی جیهانی بەزووترین كات بەهانای نەخۆشخانەكەوە بچن.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket