riklam

تاقیكردنەوەكانی وەرزی دووەم كۆتایی دێت

پەروەردە 10:29 AM - 2022-05-17

تاقیكردنەوەكانی وەرزی دووەمی سەرجەم قۆناغە ناكۆتاكان كۆتایی دێت كە نزیكەی دوو ملیۆن خوێندكار بەشداریان تێدا كرد.

ئەمڕۆ سێ شەممە، بە بەشداری نزیكەی دوو ملیۆن خوێندكار تاقیكردنەوەكانی وەرزی دووەمی سەرجەم قۆناغە ناكۆتاكان لە سەرجەم پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان كۆتایی هات، ئەمەش لە كاتێكدایە پێشتر قۆناغەكانی بازنەی یەكەم كە پۆلەكانی (1-2-3) دەگرێتەوە، لە كۆتایی مانگی نیسان هەڵسەنگاندنی كۆتاییان بۆ ئەنجامدرابوو.

ساڵنامەی خوێندن لە خوێندنگاكانی هەرێمی كوردستان دابەشكراوە بەسەر دوو وەرزی خوێندندا و تاقیكردنەوەكانی وەرزی دووەم دەبنە تاقیكردنەوەی كۆتایی پۆلە ناكۆتاكان.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket