riklam

داواكاریەكانی نەخۆشخانەی هیوا گەیەنرایە پەرلەمانی عیراق

کوردستان 10:48 PM - 2022-05-16

دوو پەرلەمانتاری یەكێتی داواكاریەكانی نەخۆشخانەی هیوا دەگەیەننە جێگریی سەرۆكی پەرلەمانی عیراق و هەوڵی چارەسەركردنیان دەدرێت.
كاروان یاروەیس ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند: بلەگەڵ سۆزان مەنسور وەك پەرلەمانتارانی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەهەماهەنگی د. گەیلان قادر پەرلەمانتاری یەكێتی لەلیژنەی تەندروستی  لە رێگەی یاداشتێكەوە  داواكارییەكانی د. یاد نەقشبەندی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ھیوامان  ئاراستەی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیڕاق كرد، وداوامان كرد رەزامەندی لەسەر داواكاریەكانی نەخۆشخانەكە بدرێت و  داوا لە لایەنە تایبەتمەندەكان بكات بۆ پڕكردنەوەی پێداویستییەكانی. 
وتیشی:بۆ هەمان مەبەست هەردوو پەرلەمانتار سەردانی حاكم زاملی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانیان كرد و جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند بەنوسراوی رەسمی ئەنجومەنی نوێنەران داوا لەوەزارەتی تەندروستی عیراق دەكەن و بۆ ئەم مەبەستەش رەزامەندی لەسەر یاداشتی پەرلەمانتاران دا.
PUKmedia تایبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket