}

ده‌زگای شه‌هیدان: زیاتر له‌ 250 گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ له‌عیراقدا هه‌یه‌

عیراق 07:54 PM - 2022-05-16

ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌ 16ی ئایار له‌عیراق یادی رۆژی نیشتمانی گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كان كراو به‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه‌ ده‌زگای شه‌هیدان رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵی له‌شاری نه‌جه‌ف ئه‌نجامدا.

عه‌بدولئیلا نائیلی سه‌رۆكی ده‌زگای شه‌هیدانی فیدڕاڵ له‌میانی كردنه‌وه‌ی یه‌كێك له‌گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كان له‌شاری نه‌جه‌ف به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تی و مرۆییه‌كان وته‌یه‌كی پێشكه‌شكردو باسی له‌وه‌كرد كه‌ 16ی ئایاری هه‌موو ساڵێك یادی رۆژی نیشتمانیی گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كانه‌و ئه‌مساڵ جیاواز له‌ساڵه‌كانی پێشوو رێوره‌سمێكمان به‌بۆنه‌ی ئه‌و یاده‌وه‌ له‌سه‌ر یه‌كێك له‌گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كان له‌شاری نه‌جه‌ف رێكخست، راشیگه‌یاند: زیاتر له‌ 250 گۆڕی به‌كۆمه‌ڵمان هه‌یه‌ كه‌به‌مدواییانه‌ دۆزراونه‌ته‌وه‌و چه‌ندین گۆڕی به‌كۆمه‌ڵی دیكه‌ش هه‌یه‌ كه‌هێشتا نه‌دۆزراونه‌ته‌وه‌و هیچ كه‌سێكیش ناتوانێت نكۆڵی له‌بوونی ئه‌م گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵانه‌و روفاته‌كانیان بكات.

راشیگه‌یاند: زۆرێك له‌ده‌نگ و كه‌ناڵی میدیایی و سیاسه‌تمه‌داران نكۆڵییان له‌م تاوانانه‌ی به‌عس ده‌كرد و رایانده‌گه‌یاند كه‌ ئه‌م گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵانه‌ درۆو ساخته‌ن، میدیای چه‌واشه‌كار هه‌وڵده‌ده‌ن راستییه‌كان پشێوێنن، به‌ڵام پێویسته‌ ئه‌مڕۆ گه‌لی عیراق به‌چاوی خۆیان ئه‌و گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵانه‌ ببینن كه‌سه‌رجه‌میان قوربانی ده‌ستی رژێمی سه‌ركوتكاری به‌عس بوون و به‌ڵگه‌ی راستی ئه‌و تاوانانه‌یه‌ كه‌ ئه‌و رژێمه‌ نه‌گریسه‌ ده‌رهه‌ق به‌هاووڵاتیانی خۆی ئه‌نجامیداوه‌.

نائیلی ئاشكراشیكرد كه‌ گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كان ته‌نانه‌ت له‌دوای روخانی رژێمی له‌ناوچووشه‌وه‌ به‌رده‌وامییان هه‌بوو ئه‌و كاته‌ی به‌عسییه‌كان باوه‌شیان بۆ كاره‌ تیرۆرستییه‌كان ده‌كرده‌وه‌و بوونه‌ لانه‌ بۆ تیرۆرستان، تاوانی گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كان و هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال و هه‌ڵمه‌ته‌كانی پاكتاوكردنی زیندانییه‌كان سیاسه‌تێكی رێكخراوو به‌به‌رنامه‌ی رژێمی داپڵۆسێنه‌ری به‌عس بوو.

 PUKmedia  راگه‌یاندنی ده‌زگای شه‌هیدان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket