}

كۆسره‌ت ره‌سوڵ بۆ یه‌كێتی مامۆستایان: پشتیوانیكردنتان ئه‌ركێكی نیشتمانییه‌

کوردستان 08:18 PM - 2022-05-15

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌بروسكه‌یه‌كدا پیرۆزبایی له‌ یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان ده‌كات.

ده‌قی بروسكه‌كه‌...
به‌ڕێزان: سه‌رۆك و ئه‌ندامانی سكرتاریه‌تی یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان
مامۆستایانی هه‌ڵگری مه‌شخه‌ڵی په‌روه‌رده‌ و زانست

شه‌سته‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان له‌ئێوه‌و سه‌رجه‌م مامۆستایانی كوردستان پیرۆز ده‌كه‌م و ئه‌م یاده‌تان به‌ ده‌رفه‌ت ده‌زانم تا دووپاتی بكه‌مه‌وه‌ كه‌ ئێوه‌ هه‌ڵگرو گه‌یه‌نه‌ری په‌یامێكی پیرۆزن و پشتیوانیكردنتان ئه‌ركێكی نیشتمانییه‌.
له‌ ماوه‌ی (٦٠) ساڵ ته‌مه‌ندا، یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان وه‌ك رێكخراوێكی پیشه‌یی رۆڵی گرنگی بینیوه‌، له‌ خه‌باتی شاخ مامۆستایان هاوشانی پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان له‌ ناوچه‌ ئازادكراوه‌كان كچ و كوڕی گه‌له‌كه‌مانیان پێده‌گه‌یاند و نه‌یانهێشت پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و خوێندن بفه‌وتێ، له‌دوای راپه‌رینیشه‌وه‌ تا ئه‌مڕۆ سه‌رباری هه‌وراز و نشێوو قه‌یرانه‌كان، مامۆستایان به‌وپه‌ڕی له‌خۆبردووییه‌وه‌ كاریان كردووه‌و به‌رده‌وام بوونه‌ له‌ گه‌یاندنی په‌یام زانست و په‌روه‌رده‌، كه‌ ئه‌مه‌ش رۆڵێكی گرنگی هه‌بووه‌ له‌ پێگه‌یاندنی نه‌وه‌ له‌دوای نه‌وه‌ی گه‌له‌كه‌مان.
دووباره‌ (٦٠)ه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان پیرۆز ده‌كه‌م.

كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket