دووباره هه‌ڵبژاردن له فه‌ره‌نسا ئه‌نجامده‌درێت
جیهان 03:16 PM - 2022-05-14
له رۆژانی داهاتوودا دوای دوومانگ له‌هه‌ڵبژارندنی سه‌رۆك ماكرۆن بۆ سه‌رۆكایه‌تی ، دووباره فه‌ڕه‌نسیه‌كان به‌ره‌وسندوقی ده‌نگدان ده‌چنه‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانیان له په‌رله‌مان، ئه‌وهه‌ڵبژاردنانه له دوو خولدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت ،خولی یه‌كه‌م له 12ی حوزه‌یران و خولی دووه‌م له 19ی حوزه‌یران ئه‌نجامئه‌درێت.
كۆی گشتی په‌رله‌مانتاران له په‌رله‌مانی فه‌ڕه‌نسا،577په‌رله‌مانتاره له‌وانه‌ش 11په‌رله‌مانتاریان له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌ڵده‌بژێردرێت، بۆبه‌ده‌ستهێنانی زۆرینه‌ش له‌په‌رله‌مان، هه‌موو فراكسۆنێك پێویستی به‌لایه‌نیكه‌م 289ئه‌ندام په‌رله‌مانه، بۆئه‌وه‌ی بتوانێت به‌ئاسوده‌یی حكومه‌ت بباتبه‌ڕێوه.
لیستی ڕه‌سمیی فراكسیۆنه‌كان هه‌تاكو ئێستا برییتین له :
-لیستی (پێكه‌وه) هه‌موو ئه‌و حزبانه له‌خۆكۆده‌كاته‌وه،كه‌زۆرینه‌ن له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی ئێستای فه‌ڕه‌نسادا،ئه‌وانیش حزبی (ئۆریزۆن)ی ئیدوار فلیپی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی ماكرۆن و (مۆدێم) بزوتنه‌وه‌ی ناوه‌ندی دیموكراسی سه‌ربه فرانسوا بایرو وه‌زیری پێشووی كۆماره‌یه‌كان .
-(یه‌كێتی نوێی میللی و ئیكۆلۆژی سۆشیال) بریتیه له‌هاوپه‌یمانی چه‌په‌كان به‌سه‌رۆكایه‌تی جانلیوك میلانشۆن، له‌نێوان (ئه‌نسومی ،ئه‌وروپای ئیكۆلۆژی سه‌وزه‌كان،پارتی سۆشیالیست،پارتی كۆمۆنیست)
-لیستی (گرتنبوونه‌وه‌ی نیشتمانی)به‌سه‌رۆكایه‌تی مارین لوپێن.
- لیستی (ڕۆكۆنكێت)واته گێڕانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات بۆفه‌ڕه‌نسا، به‌سه‌رۆكایه‌تی ،ئیریك زێممور.
-لیستی كۆماریه‌كان، تائێستا لاوزترین لیستن دوای شكستییان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی فه‌ڕه‌نسا.
هه‌موو ئه‌و لیستانه هه‌وڵی پێكهێنانی زۆرینه‌ده‌ده‌ن له‌په‌رله‌ماندا،به‌تایبه‌تی ئه‌ولیستانه‌ی ڕێژه‌یه‌كی باشیان به‌ده‌ستهێناوه، له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیدا،هاوپه‌یمانی نێوان لایه‌نه‌كان بۆئاماده‌كردنی لیسته‌كان له‌م ڕۆژانه‌ی داهاتوودا زۆرگه‌رمبووه،به‌رده‌وامیش ده‌بێت تادوامۆڵه‌ت بۆ خۆكاندید كردن واته ڕۆژی 20ی ئه‌م مانگه.
سه‌رۆك كۆماری تازه‌هه‌ڵبژێردراو، پێویستی به زۆرینه‌ی په‌رله‌مانتارانی حزبه‌كه‌ی له‌سه‌رلیستی (پێكه‌وه) هه‌یه له په‌رله‌مان ،بۆئه‌وه‌ی بتوانێت هه‌موو ئه‌و به‌ڵێن وبڕیاریانه‌ی كه له‌شیوه‌ی پڕۆگرامێكدا،له‌كاتی هه‌ڵمه‌ته‌ی ده‌نگداندا بۆهه‌ڵبژاردنه‌كان پێشنیازی كردوه بۆ فه‌ڕه‌نسیه‌كان وهه‌رله‌سه‌ربنه‌مای ئه‌وپڕۆگرامه‌ش فه‌ڕه‌نسیه‌كان جارێكیترمتمانه‌یان بۆگه‌ڕانده‌وه،بتوانێت جێبه‌جێیانبكات.
حزبه‌كه‌ی ئیمانیول ماكرۆن (كۆماربه‌ڕێوه‌یه) هه‌ردوای دووباره هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی سه‌رۆك ماكرۆن بۆسه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت ،ناوی حزبه‌كه‌یان له كۆماربه‌ڕیوه‌یه گۆڕی بۆ حزبی ( ژیانه‌وه)، هاوپه‌یمانیان به‌رده‌وامه له‌گه‌ڵ حزبه‌كه‌ی ئیدوارفیلیپ (ئۆریزۆن) سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوی ماكرۆن و بزوتنه‌وه‌ی ناوه‌ندی دیموكراسی فرانسوا بایڕوو وه‌زیری پێشوی كۆماریه‌كان وسه‌رۆكی شاره‌وانی شاری پۆ له باشووری فه‌ڕه‌نسا .
نزیكه‌ی 3هه‌فته‌یه ئیمانیول ماكرۆن، هه‌ڵبژێردراوه‌ته‌وه بۆسه‌رۆك كۆمار،تائێستا نه‌سه‌رۆكی حكومه‌ت ونه‌وه‌زیره‌كانی نه‌گۆڕیوه هه‌رچه‌نده ده‌ستورمه‌جبوریناكات بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حكومه‌ت وگۆڕانكاریتێیدا، به‌ڵام وه‌ك نه‌ریتێكی كۆماری ئه‌بوایه له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك دوای هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی نوێژه‌نگبكرادابایه‌ته‌وه تاڕۆژی 12ی حوزه‌یران ڕۆژی ده‌نگدان بۆ نوێنه‌ران له‌په‌رله‌مان،پاشان ڕۆژی 19ی هه‌مان مانگ بۆ خولی دوه‌مووكۆتایی، هۆكاری په‌له‌نه‌كردنی ماكرۆن بۆ نۆژه‌نگكردنی حكومه‌ته‌كه‌ی،ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی، ئه‌یه‌وێت ئه‌وانه‌ی ده‌بنه وه‌زیرله‌حكومه‌تی داهاتویدا، هه‌موو سه‌روه‌ت و ماڵوموڵكیان هه‌یه به به‌ڵگه‌وه ئاشكراكه‌ن له‌به‌رده‌م لیژنه‌ی ده‌ستپاكی وشه‌فافیه‌تدا، هه‌روه‌ها به‌ڵگه‌ی ڕه‌سمی ئاماده‌كه‌ن له دانی باج به ده‌وڵه‌ت،مه‌به‌ستیش له‌م كاره ئه‌وه‌یه كه ماكرۆن نایه‌وێت وه‌زیره‌كانی ده‌ستیان پیسبێت له‌گه‌نده‌ڵیدا و ده‌وێت حكومه‌تێكی نمونه‌یی بێت تا پاشان ناجارنه‌بێت فه‌رمانی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یان بدات، بۆیه په‌له‌ی تێیدا ناكات تا ڕۆژی 16ی ئه‌م مانگه ، وابڕیاره ناوی سه‌رۆكی حكومه‌تی تازه و ووه‌زیره‌كان ڕابگه‌یه‌نرێت، جانكاستێكس ڕۆژی 15 ی ئه‌م مانگه دواسه‌فه‌ری ڕه‌سمی وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌نجامئه‌دات وپاش ئه‌وه‌ی سه‌ردانی پاپای فاتیكان فرانسوا ئه‌كات،بۆسبه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه 16ی مانگ نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌داته سه‌رۆك كۆماروپاشان سه‌رۆك ماكرۆن سه‌رۆكی حكومه‌تی تازه ئاشكراده‌كات و به‌زووترین كات حكومه‌ت درووست ده‌كرێت وپه‌رله‌مان ده‌ستبه‌كاره‌كانی ده‌كاته‌وه، به‌ڵام ڕه‌نگه بۆ ماوه‌یه‌كی كورتبێت یان به‌پێچه‌وانه‌وه بۆ 5ساڵیداهاتووبێت، ئه‌ویش ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان له 19ی مانگی حوزه‌یراندا بڕیارده‌دات .
ناوی ژماره‌یه‌كی زۆرله‌گه‌ڵ سیڤیه‌كانیان بۆ پۆستی سه‌رۆك حكومه‌ت له‌به‌رده‌ستی ماكرۆندایه، به‌هامانشێوه‌ش سیڤی نزیكه‌ی 20 كه‌سایه‌تی بۆ پۆستی وه‌زیرله‌به‌رده‌ستی ماكرۆندایه و ڕۆژی 16 ی ئه‌م مانگه ئاشكراده‌كرێت ،ڕه‌نگه هه‌ندێك له وه‌زیره‌كانی پێشوش بمێننه‌وه وه‌یان ئاڵ‌وگۆڕیان پێ بكرێت بۆ وه‌زاره‌تێكی تر، ئه‌و وه‌زیرانه‌ی خۆیان كاندیدكردووه بۆ نوێنه‌رایه‌تی له‌په‌رله‌مان بۆیان نیه دووپۆستیان هه‌بێت به‌هه‌مانشێوه بۆ سه‌رۆكی شاره‌وانی وئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێژگاكان له‌حاڵه‌تی سه‌ركه‌وتنیان پێویسته یه‌ك پۆست هه‌ڵبژێرن .
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌ك له میداكان پێده‌چێت كه ئه‌مجاره سه‌رۆك وه‌زیران ژنبێت بۆ حكومه‌تی داهاتوی وڵات،ناوی چه‌ند ژنێك له چه‌پ وكۆماریه‌كان له میدیاكاندا به‌رچاوئه‌كه‌وێت بۆپۆستی سه‌رۆكی حكومه‌تی تازه‌ی ماكرۆن،شایه‌نی باسه كه تائێستا ته‌نها یه‌كجارژنێك پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی وه‌رگرت ئه‌ویش ئێدیت كرێسییون بوو له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی فرانسوامیتراندا.
له‌حاڵه‌تێكیشدا ڕۆژی 19ی حوزه‌یران ،یه‌كێك له فراكسوێنه‌كانی ئۆپۆزیسییون،سه‌ركه‌وتوبوو ئه‌وا له‌وحاڵه‌ته‌دا ماكرۆن ئه‌و حكومه‌ته تازه‌یه‌ی كه ته‌نها مانگێك ته‌مه‌نی ئه‌بێت، جارێكی‌تر هه‌ڵئه‌وه‌شێنێته‌وه وباهانگه‌شه‌ی سه‌رۆكی لیستی براوه ئه‌كات بۆ پۆستی سه‌رۆكی حكومه‌ت و داوایلێئه‌كات به‌زوورتینكات حكومه‌تێك درووستبكات وپه‌رله‌مان بكه‌وێته‌وه كاروسیستمی (كۆهه‌بیتاسیون) دێته‌پێشه‌وه .
(كۆهه‌بیتاسیون) برێتییه له‌شێوازێكی ئیجباری حكومڕانی له‌لایه‌ن دوولایه‌نی سیاسی دژبه‌یه‌ك، سه‌رۆكی حكومه‌ت لیسته‌كه‌ی زۆرینه‌ی په‌رله‌مانتاران به‌ده‌ستئه‌هێنێت وپشتگیری له سیاسه‌ته‌كه‌ی ئه‌گرن وسه‌رۆك كۆماریش به‌ته‌نها خۆی به‌بێ پشتگیری زۆرینه له په‌رله‌مان ئه‌مێنێته‌وه. ،به‌ڵام به‌ناچاری ئه‌بێت پێكه‌وه بگونجێن وحوكمی وڵاتبكه‌ن ،سه‌رۆك كۆمار ده‌سه‌ڵات وبڕیاره‌كانی لاوازئه‌بێت به‌ڵام پێویستیشه پێكه‌وه بگونجێن بۆ حوكمكردنی وڵات.
له ڕابوردوودا سێجارله‌وشێوه حوكمڕانیه له ماوه‌ی 5هه‌مین سیستمی ده‌ستوری فه‌ڕه‌نسادا ڕویداوه،،
ساڵی 1986بۆ1988،فرانسوامیتران، سۆشیالیست و جاك شیراك سه‌رۆكی حكومه‌تی (ئێڕ،پی،ئێڕ) ی ڕاسته‌كانی ئه‌وكاته و كۆماریه‌كانی ئێستا.
ساڵی 1993بۆساڵی1995فرانسوامیتران سۆشیالیست وئیدواربه‌له‌دویرسه‌رۆكی حكومه‌تی (ئیو،ئێم،پی)ی ئه‌وكاته وكۆماریه‌كانی ئێستا.
ساڵی 1997بۆ2002جاك شیراك ،كۆماریه‌كان و لییونێل جۆسپان سه‌رۆكی حكومه‌تی سۆشیالیست.
هه‌ركاتێك سه‌رۆك كۆماربڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مانیدابێت هه‌ڵبژاردن دوباره كراوه‌ته‌وه بۆ زۆرینه‌ی په‌رله‌مانتاران له په‌رله‌مان ،بێگومان بڕیاری هه‌وه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان پاشئه‌وه‌ی كێشه‌یه‌كی گه‌وره له ده‌وڵه‌توسیاسه‌ت یان له‌په‌رله‌مان ڕوئه‌دات ،سه‌رۆك كۆمار ناچارئه‌بێت بڕیاری له‌كارخستن وهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مانبدات.
له هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆسه‌رۆكایه‌تی له 5هه‌مین سیستمی كۆماری فه‌ڕه‌نسادا سه‌رۆك كۆماری تازه‌هه‌ڵبژێردراوتوانیویه‌تی زۆرینه‌ی په‌رله‌مانتارانیش له په‌رله‌مان مسۆگه‌ربكات ،به‌ڵام ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه‌ی ئه‌مجاره شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی خۆی هه‌یه وڕه‌نگه‌جیاوازبێت.
له‌حاڵه‌تی كۆهه‌بیتاسیوندا ده‌سه‌ڵاته‌كان له نێوان هه‌ردوو به‌رپرسی باڵای ده‌وڵه‌ت،به‌پێی ده‌ستوربه‌شكراوه به‌ڵام هه‌ردووكیان پابه‌ندن به پاراستنی سه‌روه‌ری ویه‌كگرتوویی خاكی نیشتمان وپابه‌ندن له پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه باڵاكانی ده‌وڵه‌ته‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك به‌رژه‌وه‌ندی وڵات ونیشتمان له‌سه‌روو به‌رژه‌وه‌ندی تاكی وحزبیدائه‌بێت وهه‌ردووسه‌رۆك ستراتیژی باڵای ده‌وڵه‌ت له‌سه‌رئاستی جیهانی ئه‌پارێزن .
هه‌ر له‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی ماكرۆن جارێكیتربۆسه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا، هه‌ڵمه‌ته‌و هاوپه‌یمانی له‌نێوان ئایدۆلۆژی وڕه‌نگه سیاسیه‌نزیك له حزبه‌كه‌ی ده‌ستیپێكردوه، هه‌ندێك به خولی سێیه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كان باسیلێوه‌ئه‌كه‌ن، خۆئاماده‌كردن بۆ به‌ده‌ست هێنانی زۆرینه له‌په‌رله‌مان زۆرگرنگه بۆ هه‌موو حزبه‌كان بۆئه‌وه‌ی بتوانن قه‌واره‌ی خۆیان له ناوجه‌ماوه‌رداوله‌په‌رله‌مان بپارێزن.
چه‌په‌كان له‌به‌ر یه‌كنه‌گرتنیان ونه‌بوونی هاوپه‌یمانی نێوانیان،له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تییدا شكستیان هێنا ،پارتی سۆشیالیست شكستیه‌كی بێوێنه‌ی به‌ده‌ستهێنا،ئه‌وه‌ی توانی نزیك بێته‌وه له سه‌ركه‌وتن وته‌نهابه400 هه‌زار ده‌نگ نه‌یتوانی بچێته خولی دووه‌مه‌وه حزبه‌كه‌ی جان لیوك میلانشۆن بوو (ئه‌نسوومی) چۆكنه‌دریان یاخیبوون،به‌پێی زۆرله شرۆڤه‌وانان پییانوایه میلانشۆن توانی دووباره چه‌په‌كان بخاته‌وه سه‌ر شانۆی سیاسی وترس بخاته دڵوده‌روونی پۆپلیسته‌كان وكۆماریه‌كان وڕاسته تووندڕه‌وه‌كانه‌وه ،جگه‌له‌مه‌ش میلانشۆن توانی ژماره‌یه‌كی زۆرله چینی هه‌ژاروبێده‌رامه‌ت وكاركه‌ران له‌گه‌ڕه‌كه شه‌عبیه‌كان هانبدات بچن بۆده‌نگدان ،هه‌رچه‌نده چه‌په‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی فه‌ڕه‌نسا نه‌یانتوانی یه‌كبگرن هه‌رئه‌وه‌شبوو چه‌په‌كان نه‌گه‌یشتنه خولی دووه‌مه‌وه،به‌ڵام ئێستا بۆ خولی سێیه‌م واته بۆ وه‌رگرتنی سه‌رۆكی حكومه‌ت وزۆرینه له په‌رله‌مان ،له سایه‌ی میلانشۆن ولیستی (یه‌كیه‌تی نوێی میللی وئه‌وروپای ئیكۆلۆجی سه‌وزه‌كان وپارتی سۆشیالیست وپارتی كۆمۆنیست) له به‌ره‌یه‌كی هاوبه‌شدا وبه لیستێكی هاوبه‌ش وبه‌هێزه‌وه به‌شداری له‌و ده‌نگدانه ئه‌كه‌ن، ته‌وژمی شه‌پۆلی چه‌په‌كان له‌فه‌ڕه‌نسا بۆته مایه‌ی گرنگیپێدانی میدیاكانی فه‌ڕه‌نساوئه‌وروپا.
هه‌رله‌ئێواره‌ی 24ی نیسان وپاش ئاشكرابونی سه‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان،سه‌رۆكی حزبی (ئه‌نسوومیی) جانلیوك میلانشۆن داوای له فه‌ڕه‌نسیه‌كان كرد كه ده‌ستنیشانیبكه‌ن بۆ سه‌رۆكی حكومه‌ت ئه‌ویش به ده‌نگدان به لیستی یه‌كیه‌تی چه‌په‌كان (یه‌كیه‌تی نوێێ میللی وئیكۆلۆژی سه‌وزو پارتی سۆشیالیست وپارتی كۆمۆنیست) .
دوای 14ڕۆژ له خولی دووه‌م، دواجار میڵانشۆن توانی،هه‌موو چه‌په‌كان كۆكاته‌وه،له‌ڕۆژی 3ی ئایاردا له گرتبوونه‌وه‌یه‌كی فراواندادواجارحزبی ئه‌نسومی وپارتی سۆشیالیست وپارتی كۆمۆنیست وحزبی سه‌وزه‌كان ئیكۆلۆژی سه‌وز،یه‌كیه‌تی خۆیان ئاشكراكرد له‌ژێرناوی (یه‌كه‌یه‌تی نوێی ،میللی وئیكۆلۆژی وسۆشیال)میدیاكان گرنگیه‌كی زۆریان به‌ویه‌كیه‌تیه‌دا.
ئێستاش به‌پێی هه‌مووڕاپرسییه‌كان فراكسیونی یه‌كیه‌تی نوێی میللی وئێكۆلۆژی وسۆشیال،جانسی سه‌ركه‌وتنیان هه‌یه له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا .
خۆئه‌گه‌رجانلیوك میلانشۆن سه‌ركه‌وتووبێت له‌م یه‌كیه‌تیه‌دا،ئه‌وا ئه‌بێته دووه‌م كه‌سایه‌تی چه‌پ دوای فرانسوامیتران ،كه توانیبێتی چه‌پاكان له به‌ره‌یه‌كدا كۆكاته‌وه وسه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت وببێته سه‌رۆكی حكومه‌ت.
-له‌ماوه‌ی پێكه‌وه‌ژیانی حوكمڕانیدا(كۆهه‌بیتاسیون)،سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت پارێزگاری وڕێزله‌و(كۆهه‌بیتاسوێنه)و ئه‌و پێكه‌وه حوكمكردنه ئه‌گرێت ونوێنه‌رایه‌تی فه‌ڕه‌نسا ،به شێوه‌یه‌كی به‌رنامه‌یی وله‌یه‌كتێگه‌یشتن له‌لایه‌ن هه‌ردوو سه‌رۆكی جێبه‌جێكه‌ره‌وه به‌ڕێوه‌ئه‌چێت.
-سه‌رۆك كۆماربۆ ده‌ستنیشانكردنی وه‌زیری به‌رگری ووه‌زیری ده‌ره‌وه ،دواووشه‌ی خۆی ئه‌بێت دوابڕیای خۆیئه‌دات،وه‌زیره‌كانیتر له ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكی حكومه‌تدایه.
-به‌پێی ماده‌ی 16له‌ده‌ستوری فه‌ڕه‌نسیدا،سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت ئه‌توانێت له حاڵه‌تی تایبه‌تییدا ته‌واوی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن وپه‌رله‌مانی بگرێته ده‌ست،ئه‌م حاڵه‌ته له‌كاتێكدا دێته‌ئاراوه كه ده‌وڵه‌ت به‌ره‌وڕووی هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ترسناكی چاوه‌ڕوانه‌كراوبێته‌وه له‌سه‌رده‌ستوری كۆماری و سه‌ربه‌خۆیی نیشتمان وئارامی خاكه‌كه‌ی بكه‌وێته مه‌ترسیه‌وه،بۆئه‌وه‌ی سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت ته‌واوی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه بگرێته ده‌ست ، پێویسته سه‌رۆك وه‌زیران وسه‌رۆكی په‌رله‌مان وسه‌رۆكی سێنا وئه‌نجومه‌نی ده‌ستور ئاگاداربكاته‌وه،به ووتارێكی ڕه‌سمیش له‌ڕاگه‌یاندنه‌كاندا گه‌لی فه‌ڕه‌نساش ئاگاداركاته‌وه .
ماده‌ی 16 ته‌نها یه‌كجارله‌مێژووی ده‌ستوری فه‌ڕه‌نسادا به‌كارهاتووه ئه‌ویش له ساڵی1961دابوو، چوار ژه‌نه‌ڕاڵ له سوپای فه‌ڕه‌نسا، دژی سه‌ربه‌خۆبونی جه‌زائیروه‌ستانه‌وه وهه‌وڵی كوده‌تایه‌كی سه‌ربازیاندا بۆڕوخاندنی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وكاته‌ی ژه‌نه‌راڵ دووگۆل،له‌وكاتوساته‌دا جه‌نه‌ڕاڵ دووگۆل به‌پشتبه‌ستن به ماده‌ی 16 له‌ده‌ستوردا،پاش ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن 60 په‌رله‌مانتاره‌وه له‌وداوایه‌ی دووگۆلیان كۆڵییه‌وه ،ئه‌نجوومه‌نی ده‌ستوری فه‌ڕه‌نسا دوای 60 ڕۆژ، له 23ی نیسانی ساڵی 1961 وه‌تا 29ی سه‌پته‌مبه‌ری هه‌مانساڵ ده‌سه‌ڵاتی ته‌واویاندا به ژه‌نه‌راڵ دووگۆل وئه‌وكوده‌تایه‌ش شكستیهێنا.
هه‌موو شرۆڤه‌وانانی سیاسی چاوه‌ڕوانی نوێژه‌نگكردنه‌وه‌ی حكومه‌تی تازه‌ی كاتی ماكرۆنه،وابڕیاره ڕۆژی 2شه‌ممه 16ی ئه‌م مانگه ،سه‌رۆكی تازه‌ی حكومه‌ت ئاشكرابكرێت وڕۆژانی دوایش ناوی وه‌زیره‌كان ئاشكرابكرێت .
به‌گشتی ،لیستی (پێكه‌وه)ی ماكرۆن خۆزیارن كه زۆرینه به‌ده‌ستبهێنێت له په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت هه‌مووبه‌رنامه‌كانی بخاته‌گه‌ڕوجێبه‌جێیانبكات.
لیستی چه‌په‌كانیش (یه‌كیه‌تی میللی ئیكلۆژی سۆشیال)به سه‌رۆكایه‌تی جالیوك میلانشۆن،بتوانێت زۆرینه مسه‌وگه‌ربكات وحوكمی پێكه‌وه ژیانی سیاسی له‌گه‌ڵ ماكرۆندا به‌ده‌ستبهێنێت و ده‌سه‌ڵاتی ماكرۆن كه‌مكاته‌وه .
لیستی تووندڕه‌وه ڕاسته‌كان ،گرتبوونه‌وه‌ی نیشتمانی به‌سه‌رۆكایه‌تی مارین لوپێن ،ئامانجیان بوون به یه‌كه‌م هێزی سیاسیه .
لیستی كۆماریه‌كان ،ئه‌یانه‌وێت ته‌نها قه‌واره‌یان بمێنێت وناویان بمێنێت.
لیستی حزبه‌كه‌ی ئیریك زێمموریش ،حزبی تازه‌ی توونڕه‌وه ڕاسته‌كان ،ئاواته‌خوازن بۆیه‌كه‌م جاربچنه په‌رله‌مانه‌وه .
به‌پێی یه‌كه‌م ته‌وژمی بارۆمه‌تری هه‌فته‌یی كه‌ناڵی (ئیڵ،سی،ئای) چوارشه‌ممه 11ی ئه‌م مانگه بڵاوكراوه‌ته‌وه ، لیستی هاوپه‌یمانی ماكرۆن (پێكه‌وه) كه برێتیه له هاوپه‌یمانی له‌نێوان حزبه‌كه‌ی ،ئیدوار فلیپ سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی ماكرۆن به‌ناوی ( هۆریزۆن)و(مۆدێم) بزوتنه‌وه‌ی ناوه‌ندی دیموكراسی ،فرانسوا بایرۆ وه‌زیری پێشووی كۆماریه‌كان ، سه‌ركه‌وتوئه‌بن له‌و ده‌نگدانانه‌دا و300 تا350 كورسی به‌ده‌ستئه‌هێنن.
لیستی یه‌كیه‌تی چه‌په‌كان به‌سه‌رۆكایه‌تی میلانشۆن ،105 تا 168 كورسی به‌ده‌ستئه‌هێنن وئه‌بنه یه‌كه‌م هێزی ئۆپۆزیسییون له په‌رله‌مان .
لیستی تووندڕه‌وه ڕاسته‌كان (گه‌تبوونه‌وه‌ی نیشتمانی) به سه‌رۆكایه‌تی مارین لوپێن ،30تا48كورسی به‌ده‌ستئه‌هێنن.
دواڕاپرسیش كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی 13ی ئه‌م مانگه، ئه‌نجامدراوه له‌لایه‌ن كۆپانیای كولیستێر17وه، لیستی یه‌كیه‌تی چه‌په‌كان براوه ئه‌بن له خولی یه‌كه‌مداوئه‌چنه خولی دووه‌مه‌وه بۆ رۆژی 19ی حوزه‌یران به ڕێژه‌ی له ٪31 .
لیستی (پێكه‌وه‌ی ) حزبه‌كه‌ی ماكرۆنیش ئه‌چێته خولی دووه‌مه‌وه به‌ڕاژه‌ی له‌٪27 .
لیستی مارین لوپێنیش به ڕاژه‌ی له‌٪9.5 وشكستی ئه‌هێنێت بۆ چوونه خولی دووه‌مه‌وه .
هه‌ربه‌پێی ئه‌وڕاپرسیه ،له خولی دووه‌مدا ،دوو لیست ئه‌مێنێته‌وه ،لیستی یه‌كیه‌تی چه‌په‌كان به‌رامبه‌ر به لیستی (پێكه‌وه)ی ماكرۆن .
ماوه‌بزانین دوای مانگێك و7ڕۆژی‌تر،سندوقی ده‌نگدان چیمان پێئه‌ڵێن و فه‌ڕه‌نسیه‌كان كێ هه‌ڵئه‌بژێرن بۆ سه‌رۆكی حكومه‌ت .
PUKmedia ئاماده‌كردنی / حه‌مه عوسمان / فه‌ره‌نسا
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
10:31 PM - 2024-03-28
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28