riklam

هۆكارەكانی دروست بوونی پەڵەی رەشی سەر مۆز چییە؟

هەمەڕەنگ 01:04 PM - 2022-05-14

سەرەرای ئەوەی مۆز بەسودە وچەندین سودی جۆراوجۆری هەیە ،هاوكات لەگەڵ ئەوەی تۆزێ پەڵەی رەشی لەسەر توێكڵەكە دروست ببێت خەڵك هەوڵی لەناو بردنی دەدەن ،بەڵام نازانن كە سودەكانی چەند زۆرە و رێژەیەكی زۆری شەكری تێدایە و شیرینتر دەبێت.

 

لەو بارەیەوە زانایان ئەوەیان خستوەتەروو كە بوونی ئەو پەڵەیە لەسەر توێكڵەكە ئەگەرێتەوە بۆ ئەو ئەنزیمانەی كەلەناو توێكڵەكەدا هەیە،كەكارلێك دەكات لەگەڵ ئۆكسجین لە هەوادا ئەمەش دەبێتە هۆی رەش بوونی توێكڵەكە .

 

ئەو پەڵەیە بە ئەنزیمی قاوەیی ناسراوە كە توێكلی مۆز گازێكی تێدایە كە ناسراوە بە ئەیپلین ،كە مادەی كلۆرۆفیل تێكدەشكێنێت وەك دەزانین مادەی كلۆرۆفیل پارێزگاری لە سەوزبوونی سەوزەواتەكان دەكات بەم هۆیەشەوە توێكڵی مۆزەكە رەش دەبێت .

 

ئەوەشیان روون كردۆتەوە كە ئەو رەنگی قاوەییە لە رەنگە قاوەییە تۆخەكانە كە لەو مادەی میلانین هەیە لە قژی مرۆڤ و پێستیدا، ئەم بۆیانەش لە توێكڵی مۆز دەردەكەوێت كە كارلێك دەكەن ئۆكسجین و هەوا بەیەكەوە.

 

هاوكات چارەسەریان بۆ دۆزیوەتەوە چارەسەرەكە خۆ بەدورگرتنە لە بەكارهێنانی بەفرگر دوای كرینی مۆزەكە لەبەقاڵ واتە میوەی مۆز لە سەلاجە دانەنرێت لەشوێنێ بێت كە هەوای ئۆكسجینی كەمتر و نزم تربێت.

 

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket